لیژنه هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له مۆلیده‌كان كارده‌كه‌ن، ده‌دات و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویسته له هه‌موو شوێنكارێك و شوێنه گشتییه‌كان رێكاری خۆپارێزی توند بۆ خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی له موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارده‌كه‌ن رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنن و رۆژانه به ده‌رمان شوێنه‌كه‌یان پاكژبكهنهوه. وتیشی: له‌م قۆناغه‌دا كه خودپارێزییه، بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتیانیش له نه‌خۆشییه‌كه، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌ی موه‌لیده كۆده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ده‌ستكێش و ده‌مامك سه‌ردانی هیچ ماڵێك نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره، لیژنه‌ی موه‌لیده داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له سه‌رپێچیكاران ئاگاداریان بكه‌نه‌وه. وتیشی: له‌لایه‌ن ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسپێدراون هه‌رشوێنێك پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نیه، سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند بكه‌نه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ هاووڵاتیان ده‌توانن له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بكه‌ن یان راسته‌وخۆ بۆ گه‌یاندنی سكاڵا له‌سه‌ر موه‌لیده‌ی گهڕهكهكانتان به لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، په‌یوه‌ندی به ژماره (07701363679) بكه‌ن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure