16/6/2020 03:49 PM

حەوت رێگا بۆ شادبوون

دۆپەمین بە یەکێک لە راگوێزەرەکانی نێوان خانەکانی مێشکە و بەرپرسە لە گوڕینی ماندوبون، بێتاقەتی و خەمۆکی بۆ زیاتر چالاکبون، بە ئاگابون و چالاککردنی ھەمو ئەندامەکانی جەستە لە کاتی جوڵەدا. هەروەها دەبنە هۆی دڵخۆشی و بە چەند رێگەیەکی سروشتی دەتوانیت ئاستی دۆپەمین لە جەستەدا زیادبکەیت.

*رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین بخۆ، کە لە گۆشت، هێلکە، بەرهەمە سپیاییەکان و پاقلەمەنیەکان هەیە.
*خواردنی چەوری کەمبکەرەوە، چونکە دەبێتە هۆی زیادبونی کێش و ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە.
*بایەخ بەو خۆراکانە بدە کە بەکتریای سودبەخشی تێدایە، چونکە بەکتریا زیانبەخشەکانی ریخۆڵە لەناودەبەن، لەناوبردنی ئەو بەکتریایانە خەمۆکی و دڵەراوکێ لە مرۆڤدا کەمدەکاتەوە.
*وەرزشبکە، دەرکەوتوە وەرزشکردن ئەگەر بە رێژەیەکی کەمیش بێت باری دەرونی باشتر دەکات و مەترسی توشبون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.
*بەبڕی پێویست بخەوە، هەروەها شەوان زو بخەوە و بەیانیان زو هەستە، چونکە جەستە بەیانیان بەڕێژەیەکی زیاتر هۆڕمۆنی دۆپەمن بەرهەمدەهێنێت.
*گوێ لە گۆرانی بگرە، گوێگرتن لە گۆرانی خانەکانی مێشک چالاک دەکات و فشاری دەرونی کەمدەکاتەوە.
*رۆژانە چەند خولەکێک تەرخان بکە بۆئەوەی تیشکی خۆرت بەربکەوێت، چونکە روناکی خۆر خەمۆکی کەمدەکاتەوە، خەمۆکی وەرزیش کە لە وەرزی سەرما رودەدات بەهۆی ئەوەیە تیشکی خۆر کەمتر دەردەکەوێت.

 

سەرچاوە: brainmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved