30/7/2020 01:55 PM

مانچستر یونایتد چاوی لە یاریزانەکەی ریاڵ مەدریدە

رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لە داهاتوی گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەكەن لەگەڵ ئەو یانەیە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.
رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە ئەگەر بێتو گاریس بەیڵ یانەی ریال مەدرید جێبهێڵێت، نزیكترین خول لەو یاریزانەوە خولی یانەكانی ئینگلتەرایە.
لە ئێستادا ئەو یاریزانە ڕوبەڕوی كێشەیەكی گەورە بۆتەوە لەر یال مەدرید و زیدان ئامادە نیە پشت بە تواناكانی ببەستێت و یاریزانەكەش بەرهەڵستی دەكات، بەهۆی موچە بەرزەكەشیەوە كە ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت، یانەكانی دیكە ناتوانن هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.
وەك ئەو رۆژنامە ئیسپانیە باسی لێوە دەكات ئەگەر بێت و گاریس بەیڵ ئامادەی تێدا بێت بۆ ئەوەی موچەی ساڵانەی كەمبكاتەوە، ئەوا دەست بەجێ كار بۆ گواستنەوەی دەكەن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved