29/10/2020 05:48 PM

واز لەم خووانە بهێنن

خۆکۆنتڕۆڵکردن بۆ دروستکردنی خووی باش و بەرگیری لە خووە خراپەکان هۆکارێکی گرنگە بۆ پێکهاتنی ئەخلاقێکی بەهێز. خۆکۆنتڕۆڵکردن هاوشێوەی ماسولکەیە و بۆ بەهێزکردنەکەی دەبێ پرۆڤە بکەن. بۆ بەهێزکردنی ئەم ماسولکەیە و وازهێنان لە خووە خراپەکان دەبێ پرۆڤەی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن.

بەکارنەهێنانی مۆبایل، تابلێت و کۆمپیپەر کاتێک دەتانهەوێ بخەون
تیشکی شین، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر خووخدە، رادەی وزە و کواڵیتی خەو هەیە. بەیانیان، رێژەیەکی زۆر لەم تیشکە شینە لە تیشکی خۆردا هەیە. کاتێک چاو دەکەنەوە، چاوتان راستەوخۆ ئەم تیشکەی بەردەکەوێت. تیشکی شین بەر بە بەرهەمهاتنی هۆرمۆنی مێلاتۆنین کە هۆرمۆنی خەوە دەگرێت. شاشەی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان ئەم تیشکە شینەی هەیە و کاتێک شەوانە بەکاریان بهێنن سیستەمی خەو تێکدەدات.

گوتنی "بەڵێ" کاتێک دەبێ بڵێن "نا"
بەپێی توێژینەوەکان گوتنی "نا" ئەستەمترە لە گوتنی "بەڵێ"، چون هەستی دڵەڕاوکە و خەمۆکی تێدایە. گوتی "نا" بۆ زۆر کەس پرۆڤەی "خۆکۆنتڕۆڵکردن"ـە. "نا" وشەیەکی بەهێزە کە نابێ لێی بترسن. کەسی زیرەک کاتێک بیهەوی بڵێ "نا" لەم رستانە کەڵک وەردەگرێت: "لام وانییە بتوانم" یان "دڵنیا نیم!"

بیرکردنەوەی لەو کەسانەی مێشکیان ژەهراوییە
کاتێک بیرکردنەوە لە هاوڕێیەک، هاوکارێک یان هەر کەسێکی دیکە کە مێشکتان ئاڵۆز بکات، هەوڵ بدەن بیر لە کەسێک بکەنەوە کە خۆشحاڵتان دەکات. زۆر کەس هەن کە شایانی سەرنجی ئێوەن. کەوابوو واز لەو کەسانە بهێنن کە زەین و هۆشتان تێکدەدەن.

ئەنجامدانی هاوکاتی چەند کار لە دانیشتنەکاندا

هەرگیز لە دانیشتنە کارییەکاندا سەرقاڵی کارێکی دیکە مەبن. ئەگەر دانیشتنێک پێویستی بە چڕبوونەوە و سەرنجدان نییە واباشە تێیدا بەشدار نەبن و ئەگەر دانیشتنەکە بەبایەخە دەبێ کارەکانی دیکە دواتر ئەنجام بدەن.

 

سەرچاوە: success

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved