پزیشكانی بواری ده‌روونی تایبه‌ت به بابه‌تی یه‌كترناسینی هاوسه‌ران یان خۆشه‌ویستان رێنمایی ده‌ده‌ن كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن پێویسته به‌ئاگابیت له‌سه‌ر شێوازی گفتوگۆكردن بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن خۆت ده‌رده‌خه‌یت، هه‌روه‌ها گرنگی به كرداری جوان بده بۆ ئه‌وه‌ی په‌شیمانی به‌دواوه نه‌بێت. پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌كاتی سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندا ئاماژه به چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌ده‌ن، لێره‌دا باس له هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژوان ده‌كه‌ن، پێیانوایه هه‌ڵه‌یه له شوێنی قه‌ڵه‌باڵغدا بۆ یه‌كه‌مجار یهكتربناسن، چونكه به‌وشێوه‌یه ده‌رفه‌تی گفتوگۆكردنتان نابێت، بۆیه باشتره سه‌ره‌تا له شوێنێكی هێمن و بێده‌نگ یهكتربناسن. له‌هه‌مانكاتیشدا ره‌زامه‌ندی ده‌رنابڕن له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندا باس له‌سه‌ر بابه‌تی شه‌خسی ده‌كه‌ن وه‌ك بابه‌تی سێكس، پزیشكان پێیانوایه له سه‌ره‌تادا باشتره باس له بیركردنه‌وه‌ی یه‌كتر بكه‌ن له‌باره‌ی ژیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چ رادیه‌ك بۆچوونه‌كانتان پێكه‌وه ده‌گونجێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure