د.محه‌مه‌د جه‌زا ئه‌حمه‌د پزیشكی پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كان و ته‌ندروستی و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئیلتهاباتی گوێی ناوه‌ڕاست له منداڵاندا‌و تێیدا چه‌ندین زانیاری و روونكردنه‌ه‌وه‌ی گرنگی بڵاوكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌مجۆره ئیلتیهاباته له خوار ته‌مه‌نی دوو ساڵیدا زۆره، به‌جۆرێك 80%ی منداڵان تا ته‌مه‌نی 3 ساڵ جارێك ئه‌م ئیلتیهاباته ده‌گرن. سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانه‌ی واده‌كات منداڵ توش ببێت، ئه‌و پزیشكه چه‌ند خاڵێكی دیاریكردووه، ئه‌وانیش: 1-به‌زۆری له خوار ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه توشده‌بن له‌سه‌روو دوو ساڵییه‌وه كه‌متره. 2-ره‌گه‌ز: زیاتر له كوڕاندا زۆرتره. 3-شوێن: زیاتر له وڵاتانی ئه‌مریكاو ئوسترالیا بڵاوتره. 4-بۆماوه‌یی: وه‌ك زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به‌هه‌مانشێوه بۆماوه‌ییه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت. 5-هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه‌متر به‌كارهێنانی خواردنی به‌سوود، قه‌ره‌باڵغی ناو خێزانه‌كان، پاكوخاوێنی. 6-شیر: ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایك ئه‌خۆن كه‌متر توشده‌بن به به‌راورد به شیری قتوو. 7-تێكه‌ڵاوی و به‌ركه‌وتن: ئه‌و منداڵانه‌ی له دایه‌نگاكاندان زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه. 8-وه‌رزی زستان: زیاتره به به‌راورد به وه‌رزه‌كانی تر. 9-شێواوییه زگماكییه‌كان له لێو ناوده‌م و قورگ. وه‌كو كه‌روێشكه لێو زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه. 10-مه‌مكه‌مژه: به‌هه‌مانشێوه له‌و منداڵانه زۆرتره كه مه‌مه‌ی وشك به‌كارده‌هێنن. له‌باره‌ی نیشانه‌كانی ده‌ڵێت: نیشانه‌كانی هه‌مه‌چه‌شنه‌یه به‌تایبه‌تی له منداڵانی زۆر بچو‌وكدا. نیشانه‌كانیش چه‌ند خاڵێكن وه‌كو.. 1-له منداڵی گه‌وره‌یه به ئازاری گوێ ئێشه. 2-گڕۆزی 3-كه‌مخه‌وی 4-كه‌مبوونه‌وه‌ی شیر خواردن. 5-هه‌ندێكجار ده‌ستبردن بۆ گوێچكه‌ی خۆی منداڵه‌كه. هه‌رچه‌نده زانایان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بیروڕایان جیوازه هه‌ندێك پێیانوایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به نه‌خۆشییه‌كه‌وه نیه. 6-تا: هه‌ندێكجار تاكه نیشانه له‌وانه‌یه منداڵه‌كه به‌س تای هه‌بێت و هیچ نیشانه‌یه‌كه‌ی تری نه‌بێت. 7-له‌وانه‌یه منداڵه‌كه نیشانه‌كانی هه‌وكردنی ڕێره‌وی هه‌ناسه‌دانی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ك كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت. 8-هه‌ندێكجاریش له‌وانه‌یه هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌بێت ته‌نها به پشكنینی پزیشكه‌كه بدۆزرێته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure