د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئازاری گه‌شه‌ی قاچی منداڵ و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی و هه‌روه‌ها دیاریكردنی ئه‌وكاتانه‌ی كه پێویسته دایكان و باوكان مندڵه‌كانیان ببه‌نه لای پزیشكی پسپۆڕ. د.پشده‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئازاری گه‌شه‌ی قاچی منداڵ، ئازارێكی زۆری ماسولكه‌كانی په‌له‌كانی خواره‌وه‌یه كه هه‌ندێك منداڵی ته‌مه‌ن 3 بۆ 5 ساڵ توشی ئه‌بێت له‌كاتی ئێواره یان كاتی نووستن و به‌وهۆیه‌وه خه‌به‌ری ئه‌كاته‌وه. هه‌ندێكجاریش له ته‌مه‌نی 8 بۆ 12 ساڵ جارێكی‌تر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و منداڵه‌كه و دایك و باوكی تووشی ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر ئه‌كه‌ن. ئه‌و پزیشكه روونیشیكردوه‌ته‌وه، راسته پێیئه‌ڵێن ئازاری گه‌شه، به‌ڵام تائێستا نه‌سه‌لمێنراوه په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌ی منداڵه‌وه هه‌بێت یان نا. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه زیاتر په‌یوه‌ندی به جوڵه‌و چالاكی منداڵه‌كه‌وه هه‌یه. د.پشده‌ر ده‌شڵێت: ئازاری گه‌شه له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی تر جیاوازه، له هه‌ندێكیاندا ئازاره‌كه زۆره، به‌ڵام له هه‌ندێكیشیاندا كه‌متره، زۆربه‌ی منداڵه‌كان ئازاره‌كه‌یان هه‌موو ڕۆژێك نیه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئازاری گه‌شه دێت و ده‌ڕوات، واته له‌وانه‌یه چه‌ند ڕۆژێك بێ ئازاربن و دواتر چه‌ند ڕۆژێك ئازاریان هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئازاره‌كه له‌وانه‌یه ئه‌وه‌نده زۆربێت منداڵه‌كه له خه‌و خه‌به‌ربكاته‌وه، به‌ڵام ڕۆژی دواتر به‌یانییه‌كه‌ی كه خه‌به‌ری بویه‌وه زۆرباشه‌و هیچ ئازارێكی نیه. ئازاره‌كه‌ش به‌زۆری له هه‌ردوو قاچیدا به‌تایبه‌تی به‌شی پێشه‌وه‌ی ڕان و به‌شی دواوه‌ی ئه‌ژنۆو ماسوولكه‌كانی پشته‌وه‌ی به‌شی خواره‌ی قاچدا هه‌یه. ئه‌و پزیشكه ئه‌و كاتانه‌شی دیاریكردووه كه پێویسته دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان ببه‌نه لای پزیشكی پسپۆڕ، ئه‌وانیش: 1-ئه‌گه‌ر تای هه‌بوو. 2-ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی خواردنی كه‌می كرد. 3-ئه‌گه‌ر گیانی په‌ڵه‌په‌ڵه بوو، یان سووربویه‌وه. 4-ئه‌گه‌ر جومگه‌كانی قاچی ئاوسان، سووربونه‌وه، یان گه‌رم بوو. 5-ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه زووزوو هه‌ستی به هیلاكبوون كرد. 6-ئه‌گه‌ر هه‌ستت به لاوازی ماسوولكه‌كانی منداڵه‌كه كرد. 7-ئه‌گه‌ر كێشی منداڵه‌كه كه‌می كرد. 8-ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه له جووڵه كه‌وت به‌هۆی ئازاری قاچیه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئازاری گه‌شه، ئه‌و پزیشكه چه‌ند خاڵێكی دیاریكردووه كه بریتین له: 1-مه‌ساجی قاچی بۆ بكه. 2-هه‌وڵبده قاچی گه‌رم دابپۆشیت یان گه‌رمكه‌ره‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌ك نزیك قاچی دابنێیت، به‌ڵام نابێت له‌كاتی خه‌ودا نزیكی بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی سووتانی. له كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه سوودی له‌مانه نه‌بینی پێویسته سه‌ردانی پزیشكی منداڵان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی ئازارشكێنی وه‌كو پاراسیتامۆڵ یان بڕۆفینی بۆ بنوسێت، پێویسته پزیشكی منداڵ بڕی ده‌رمانه‌كه دیاریبكات، تكایه له خۆته‌وه ده‌رمان به‌كارنه‌هێنیت بۆ منداڵ. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure