د.هه‌ڤین كه‌مال شاه پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ده‌رزی ئاژنین و چه‌ندین زانیاری گرنگی تێدا روونكردوه‌ته‌وه. له‌و بابه‌ته‌یدا د.هه‌ڤین ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌رزی ئاژنین بریتییه له دانانی ده‌رزی باریكی تایبه‌ت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكراوه، له چه‌ند خاڵێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر له‌شی نه‌خۆش كه به‌پێی جۆر‌و شوێنی نه‌خۆشییه‌كه یاخود ئازاره‌كه دیاری ده‌كرێت. ده‌شڵێت: ئه‌م چاره‌سه‌ره یه‌كێكه له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی هه‌زاره‌ها ساڵه هه‌یه‌و له چین سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ئه‌وروپاو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاردێت. ئه‌و پزیشكه روونیكردوه‌ته‌وه، تائێستا میكانیزمی ته‌واوی شێوازی ئیشكردن و كاریگه‌ری نه‌زانراوه، به‌ڵام زانستی نوێ چه‌ند بیردۆزێكی داناوه كه ئه‌گه‌ری ئیشكردنی ڕوونده‌كه‌نه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش (WHO)له ساڵی 2003 دا كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی دیاریكرد كه له‌وكاته‌دا ژماره‌یان (28) حاڵه‌تی نه‌خۆشی بوو و له ئێستادا گه‌شتۆته (100) حاڵه‌ت كه بینراوه ده‌رزی ئاژنین كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنیاندا، كاتێك ناتوانرێت به ڕێگاچاره پزیشكییه‌كانی تر چاره‌سه‌ر بكرێن. ده‌شڵێت: ده‌رزی چینی یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره ته‌واوكه‌ره‌كان كه به "ئاڵته‌رنه‌تیڤ میدیسن" ناسراون، وه‌كو چاره‌سه‌ری ته‌واوكه‌رو یاریده‌ده‌ر بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌كاردێت. هه‌روه‌ها میكانیزمی ئیشكردنی به‌پێی تیوری ڕۆژئاوا كه به "ویسترن تێۆری" به‌ناوبانگه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه: 1-زیادبوونی ده‌ردانی ڕێژه‌ی هورمونی (ئیندۆرفین) له‌كاتی ده‌رزی ئاژه‌نیندا كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و خۆشی هۆڕمۆنێكه وه‌ك ئازارشكێنێكی سروشتی كارده‌كات له له‌شداو هاوشێوه‌ی ده‌رزی مۆرفینه كه بۆ ئازاری قورس به‌كاردێت. 2-وروژاندنی ئه‌و ده‌مارانه‌ی له دڕكه‌په‌تكه‌وه ده‌رده‌چن، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌ردانی دژه‌ئازار زیاد ده‌كه‌ن و ڕێگری ده‌كه‌ن له چوونی سیگناڵه‌كانی ئازار بۆ مێشك. 3-دانانی ده‌رزی له شوێنی تایبه‌ت، ده‌بیته هۆی زیادكردنی هاتوچۆی خوێن له‌و ناوچه‌یه‌دا كه ده‌بێته هۆی ڕۆشتنی خۆراكی زیاتر بۆ ئه‌و ئه‌ندامه‌و لابردنی پاشه‌ڕۆ كه ئیشی ئه‌و ئه‌ندامه چالاك ده‌كات. 4-له زانستی ئازاردا بیردۆزێك هه‌یه كه پێیده‌وترێت (gate theory) واته تیۆری ده‌روازه، به‌پێی ئه‌م بیردۆزه كه ئازار له شوێنێكدا دروستده‌بێت، ئه‌گه‌ر له شوێنێكی تر وروژاندنێك یان ئازارێكی كه‌م دروستبكه‌ین ئه‌وه ڕێژه‌ی ئازار له شوێنه سه‌ره‌كییه‌كه كه‌مده‌بێته‌وه، به‌پێی ئه‌م تیۆرییه ده‌روازه‌و ده‌رگای زیاتر ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ڕۆشتی سیگناڵی ئازار. هه‌ر له‌و بابه‌ته‌یدا ئه‌و پزیشكه گرنگترین به‌كارهێنانه‌كانی كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO)به‌ته‌واوی دانیپپدانراوه دیاریكردووه‌و تێیدا هاتووه كه توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ده‌رزی چینی سوودێكی زۆری هه‌یه له‌م حاڵه‌تانه‌دا: -ئازاری پشت و فه‌قه‌رات -گرژبوونی ماسولكه‌كان -سه‌رئێشه -ئازاری شه‌قیقه -ئازاری سوڕی مانگانه -دڵ تیكه‌ڵهاتن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه‌و به‌هۆی چاره‌سه‌ری كیمیایی تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن. -ئازاری هه‌وكردن و خورانی جومگه‌كان -ئازاری ددان -له هه‌ندێك جۆری نه‌زۆكیدا -له نه‌خۆشییه‌كانی قۆڵۆن و تێكچوونی هه‌رس -خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێی زۆر -فۆبیا -له‌كاتی هه‌ستكردن به هیلاكی و بێتاقه‌تی -توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن ده‌ورێكی باشی هه‌یه له دابه‌زاندنی كێشدا كه له خاڵی تایبه‌ت به‌وه داده‌نرێت. د.هه‌ڤین گرنگترین سووده‌كانیشی به چه‌ند خاڵێك دیاریكردووه‌و ده‌ڵێت: یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره بێ كێشه‌كان ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن دكتۆری پسپۆڕه‌وه بكرێت، له چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كان به‌كاردێت له‌وانه: 1-نه‌خۆشییه‌كانی بڕه‌بڕه‌ی پشت وه‌ك ئینزلاقی دیسكی بڕبڕه‌كانی مل و پشت. 2-نه‌خۆشی جومگه‌كانی له‌ش وه‌ك سه‌وه‌فان و ڕۆماتیزم. 3-وه‌ك ئازارشكێن به‌كاردێت له‌كاتی ئازاری زۆر‌و درێژخایه‌ن وه‌ك له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی شه‌كره له‌جیاتی ده‌رمانی ئازارشكێن یان كاتێك ده‌رمان بێسووده. 4-وه‌كو چاره‌سه‌ری ته‌واوكه‌ر به‌كاردێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری تردا. 5-بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار له‌و نه‌خوشانه‌ی كه ئازاری به‌رده‌وامیان هه‌یه یاخود گرژبوونی ماسولكه‌یان هه‌یه. 6-بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ی درێژخایه‌ن و شه‌قیقه. 7-ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كانی مل و شان و ئه‌ژنۆ. 8-ته‌هه‌یوجی كۆڵۆن و قورحه‌ی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ كاتێك به ده‌رمان چاره‌سه‌رنه‌كرێت. 9-بۆ چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی و زۆری كێش. 10-باشترین چاره‌سه‌ره تائێستا بۆ نه‌خۆشی فایبرۆ مایه‌ڵجیاو حاڵه‌تێكی تر كه به مایۆفه‌شیاڵ په‌ین سیندرۆم ناسراوه‌و هه‌موو شانه‌كانی له‌ش تووشی گرژبوون و ڕه‌قبوون ده‌بن. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به زیانه لاوه‌كییه‌كانیشی ده‌ڵێت: ده‌رزی چینی زیانی لاوه‌كی ئه‌وتۆی نیه ته‌نها له‌مكاتا‌نه‌دا نه‌بێت: 1-نه‌خۆشه‌كه نه‌خوشی خوێن به‌ربوونی له‌گه‌ڵدابێت یاخود چاره‌سه‌ر دژی مه‌ینی خوێن به‌كاربهێنێت وه‌ك ئه‌سپرین و وارفارین، كه ئه‌گه‌ری خوێنبه‌ربوون زیاد ده‌كه‌ن. 2-ده‌رزییه‌كه به باشی ته‌عقیم نه‌كرێت، یاخود ئه‌وجۆره بێت كه ته‌عقیم ناكرێته‌وه‌و بۆ زیاد له نه‌خۆشێك به‌كاربهێنرێت. كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خوشیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه بڵاوده‌بنه‌وه. ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه كه جگه له‌مانه، ده‌رزی چینی چاره‌سه‌رێكی بێ كێشه‌یه‌و هیچ زیانێكی نیه كاتێك دكتۆری شاره‌زا یاخود كه‌سێكی پسپۆڕ له‌و بواره‌دا ئه‌نجامی ده‌دات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure