به‌یانیان ئاوی گه‌رم بخۆ! بزانه‌ بۆ؟

سەرەتا
/بابەت
به‌یانیان ئاوی گه‌رم بخۆ! بزانه‌ بۆ؟
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
به‌گشتی تێگه‌یشتووین كه‌ خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو له‌به‌یانیاندا سوودی هه‌یه‌ بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ، هه‌روه‌ها بیستووشمانه‌ كه‌ یه‌ك په‌رداخ ئاو له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆدا به‌هه‌مانشێوه‌ سوودبه‌خشه‌.

له‌م بابه‌ته‌دا بۆ یه‌كه‌مجار به‌ به‌ڵگه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رمیش له‌به‌یانیاندا سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌وهۆیه‌ی كه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم سوودی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌سه‌ر باری ته‌ندروستیمان.

پزیشكانی بواری ته‌ندروستی له‌كاتی روونكردنه‌وه‌دا ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له‌به‌یانیاندا سوودی هه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌، هه‌روه‌ها هاوكاری جه‌سته‌ ده‌كات به‌ئاسانی خواردن هه‌زم بكات.

له‌هه‌مانكاتیشدا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی باری ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی، هه‌روه‌ها ته‌ندروستیت به‌هێز ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش هاوكاری ریخۆڵه‌كانمان ده‌كات باش كاربكه‌ن.

خاك –س/ ئاژانسه‌كان