كه‌ره‌سته‌كان:
۴ په‌تاته
۱ كوله‌كه
۱ پیاز
۱۲ هێلكه
رۆنی زه‌یتون
ته‌رخون
سیر
خوێ
شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا هه‌ر چوار په‌تاته‌كه له‌ناو ئاودا له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێ بكوڵێنه، پاشان پاكی بكه‌و به‌خڕی قاشی بكه.
2- كوله‌كه‌كه قاش بكه‌و له‌ناو تاوه‌یه‌كدا به‌ڕۆنی زه‌یتون سوری بكه‌ره‌وه.
3- دواتر پیازو سیره‌كه‌ش به‌وردی قاش بكه‌و له‌گه‌ڵ كوله‌كه‌كه‌دا سوری بكه‌ره‌وه.
4- ئێستا په‌تاته‌كه له‌گه‌ڵ ته‌رخونه‌كه‌ش بخه‌ره ناو تاوه‌كه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تردا سورببێته‌وه.
5- له‌ناو قاپێكدا هه‌موو هێلكه‌كان بشكێنه‌و خوێی به‌سه‌ردا بكه، دواتریش تێكی بده.
6- له‌كۆتاییدا هێلكه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی ناو تاوه‌كه‌دا بكه، به‌وشێوه‌ش به‌سه‌وزه هێلكه‌وڕۆن دروستده‌كرێت.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان