
به‌شێك له جوانیيهكانی خانمان برژانگی درێژ‌و قژێكی پڕ‌و ته‌ندروسته، تۆی خانم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و سروشتی ده‌ربكه‌ویت پێویسته په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه بكه‌یت:
- یه‌كێك له باشترین رێگاكان بۆ ته‌ندروستی قژ به‌كارهێنانی زه‌یتی سروشتییه، چونكه قژ ده‌گه‌شێنێته‌وه‌و له موخۆركهو هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دوای هه‌موو خۆشتنێك به‌كاریبهێنیت.
-پێویسته به‌كارهێنانی شامپۆ كهمبكهیتهوهو رۆژانه قژه‌كه‌ت نه‌شۆیت، چونكه به‌كارهێنانی شامپۆ به شێوه‌یه‌كی رۆژانه ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی پێستی سه‌رو زۆربوونی هه‌ڵوه‌رینی قژ.
-رۆژانه مه‌ساج بۆ بێخی قژت بكه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌ردانی چه‌وری سروشتی قژت زیادبكات، كه ده‌بێته هۆی پڕبوون و گه‌شانه‌وه‌ی قژه‌كه‌ت.
-بۆ درێژبوونه‌وه‌ی برژانگه‌كانت زه‌یته سروشتیيه‌كانی گه‌رچه‌ك و زه‌یتی گوێزی هیندی به‌كاربهێنه، چونكه جگه له درێژبوونه‌وه‌ی خاوێنیشی ده‌كاته‌وه‌و له هه‌ڵوه‌رین ده‌یپارێزێت.
-زۆرگرنگه له‌پێناو مانه‌وه‌ی برژانگ به ته‌ندروستی رۆژانه به‌رده‌وام خاوێنی بكه‌یته‌وه‌و نه‌هێڵیت پاشماوه‌ی ماكیاژی پێوه بمێنێته‌وه.
-مه‌ساجكردنی چاوه‌كانت یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنی برژانگه‌كانت به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
خاك - س/ounousa