كتێبی فینۆمینۆلۆجی هۆش كه یه‌كێكی تره له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ‌وپه‌خشی سه‌رده‌م، له‌دووتوێی 874 لاپه‌ڕه‌دا چاپ‌وبڵاوكرایه‌وه. ئه‌م كتێبه جۆرج ویلهێلم فریدریك هیگڵ نووسیوێتی‌و د. محه‌مه‌د كه‌مال كردویه‌تی به‌كوردی.
له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا د. محه‌مه‌د كه‌مال نووسیوێتی: ئه‌م په‌رتووكه وه‌كو په‌رتووكه‌كانی دیكه‌ی هیگڵ، سه‌خته‌و پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵ هه‌یه، كاتێك من خوێندكارێكی فه‌لسه‌فه بووم دووجار ئه‌م په‌رتووكه‌م خوێنده‌وه‌و نه‌متوانی به‌دروستی له‌ناوه‌ڕۆك‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی تێبگه‌م، تاكو په‌رتووكه‌كه‌ی ئه‌لكسه‌نده‌ر كۆجێفم به‌ناوی (پێشه‌كییه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی هیگڵ: وانه‌كان له‌سه‌ر فینۆمینۆلۆجی هۆش) به‌رده‌ست كه‌وت‌و له‌ڕێگه‌ی راڤه‌كردنی كۆجێفه‌وه له‌مه‌به‌سته‌كه‌ی تێگه‌یشتم، دڵنیام پێشه‌كییه‌كه‌ی مامۆستا فیندلی كه بۆ ئه‌م په‌رتووكه نووسراوه‌و شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كان له‌لایه‌ن میله‌ره‌وه له‌كۆتایی په‌رتووكه‌كه‌دا كارئاسانی بۆ خوێنه‌ر ده‌كه‌ن.
خاك