پزیشكانی بواری ته‌ندروستی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه له‌مانگی كانونی یه‌كه‌مدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی نزیكبونه‌وه‌ی ساڵی نوێداو له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا به‌گشتی مرۆڤه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر گرنگی به‌زۆر خواردن ده‌ده‌ن، بۆیه پزیشكان له‌م بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه له‌كاتی به‌یانیاندا.
به‌هۆی زۆر خواردن و خواردنی جۆراوجۆر له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، زیان به‌باری ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پارێزیكردن گرنگی به‌ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌تی میوه بده به‌مشێوه‌یه، هه‌روه‌ها چه‌ند ره‌نگێكی جیاواز تێكه‌ڵبكه بۆ وه‌رگرتنی زۆرترین ڤیتامین.
*به‌شی یه‌كه‌م به‌ڕه‌نگی سه‌وز
۱ مۆز
۲ كێوی
كه‌مێك ئاو
*به‌شی دووه‌م به‌ڕه‌نگی سپی
۱ مۆز
۲ هه‌رمێ
تامی ڤانێلا
كه‌مێك ئاو
*به‌شی سێهه‌م به‌ڕه‌نگی سوور
۱ سێوی سوور
قاپێك توو یان شاتوو
كه‌مێك ئاو
بۆ دروستكردنی ئه‌م شه‌ربه‌ته گرنگی به به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر بده (میكسه‌ر).
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان