قاچ مه‌خه‌ سه‌ر قاچ

سەرەتا
/بابەت
قاچ مه‌خه‌ سه‌ر قاچ
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
زۆرێك له‌ تاكه‌كان كاتێك داده‌نیشن قاچ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر قاچ، به‌ڵام به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئازار له‌ سه‌رو مل و پشتدا دروستده‌كات و هه‌روه‌ها ده‌شبێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌هۆی قاچ خستنه‌ سه‌ر قاچه‌وه‌ ده‌ماره‌كانی قاچ فشاری ده‌كه‌وێته‌ سه‌رو زیانیان پێده‌گات.

بۆیه‌ پزیشكانی جومگه‌ ئامۆژگاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتی دانیشتندا قاچ نه‌خرێته‌ سه‌ر قاچ، تا له‌و كێشانه‌ به‌دوور بن و ته‌ندروستییه‌كی باشیان هه‌بێت.

سایتی خاك   -    و/ كاشان
س/ ئاژانسه‌كان