باشترین جۆری خواردن بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری منداڵان
سەرەتا
/بابەت

زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
بڵاوی بکەوە لە فەیسبووک
بڵاوی بکەوە لە تویتەر
بڵاوی بکەوە لە لینکدین
بڵاوی بکەوە لە واتس ئەپ
بڵاوی بکەوە لە تەلەگرام
د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا باسی له باشترین جۆره‌كانی خواردن و گرنگترین ڕێنماییه‌كان كردووه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری منداڵان.
د.كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زۆر له دایكان و باوكان به‌رده‌وام ده‌ڵێن به‌رگری منداڵه‌كه‌م كه‌مه یان به‌رگری نیه‌و زووزوو نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و دره‌نگ چاكده‌بێته‌وه، بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری منداڵان و پاراستنی له نه‌خۆشی ئه‌م بابه‌ته گرنگترین ڕێنمیایی پزیشكی و باشترین جۆره‌كانی خۆراك ده‌خاته‌ڕوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: سیستمی خۆراك ته‌ندروست پێویسته هه‌موو پێكهاتووه گرنگه‌كانی تێدا بێت له پڕۆتین و كاربۆهیدرات و چه‌وریه به‌سوودو ڤیتامین و كانزاو ڕیشاڵ و مادده دژه ئۆكسانه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك جۆریان ڕۆڵێكی گرنگتریان هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
*ئۆمێگا3: ماسی سه‌لمۆن و سه‌ردین و چه‌ره‌س و گوێزو ده‌نكی كه‌تان و زه‌یتی زیتون.
*سیلنێوم: ماسی توونه‌و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و په‌نیرو سیر‌و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان (ئاردی بۆر، شۆڤان، برنجی قاوه‌یی، گه‌نمه‌شامی).
*زنك: گۆشت و جگه‌رو هێلكه‌و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان.
*مادده‌ی بایۆڤلاڤینۆید: هه‌نارو پیازی سوور‌و شوتی و شاتوو و میوه مزره‌مه‌نیه‌كان و بیبه‌ر.
*ڤیتامینA جگه‌رو میوه‌و سه‌وزه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و زه‌رد وه‌ك گێزه‌رو پڕته‌قاڵ و كاڵه‌ك و هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌ی زه‌ردو گویژو هه‌نجیرو شلیك.
*ڤیتامین B2: جگه‌رو سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان.
*ڤیتامین B 6 : گۆشت و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و مۆزو پاقله‌مه‌نیه‌كان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان.
*ڤیتامین C : میوه مزره‌مه‌نیه‌كان و شلیك و كاڵه‌ك و بیبه‌ری سه‌وز.
*ڤیتامین E : زه‌یتی زه‌یتون و گوڵه‌به‌رۆژه‌و چه‌ره‌س و سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان.
*ڤیتامین D : شیر‌و ماسی سه‌لمۆن و تونه‌ی سوور‌و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و په‌نیرو جگه‌ری مانگا‌و مه‌ڕ، به‌ڵام چوونه به‌ر هه‌تاو گرنگترین سه‌رچاوه‌یه ڕۆژانه (۲۰ ـــ ۳۰ خولهك) له‌نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.
خاك - ئا/ لانه كاشان