1. دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ و توڕەیی و خەمۆكی.
2. كەمكردنەوەی خواردنەوە كافایینەكان وەك
چا، قاوە، خواردنەوە گازییەكان.
3. خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراكیەكان، بەبڕی
كەم بەجۆرێك ئازاری گەدەت نەدات.
4. ئەنجامدانی وەرزش، ئەمەش باشترین هەنگاوە
كە چارەسەری زۆربەی نەخۆشیەكانی قۆڵۆن دەكات.
5. خواردنەوەی ئاو لەوكاتانەی گەدەت پڕ نیە،
وەك پێش ژەمی نانخواردن یان چەند سەعاتێک دوای نانخواردن، ئەمەش یارمەتی چاڵاككردنی
قۆڵۆن دەدات.
6. خواردنەوەی شۆربای سەوزەو چای ڕووەكی،
وەك چای سەوز یان زەنجەفیل.
7. خواردنی سهوزهو میوه كه دهوڵهمهندن
به ڕیشاڵهكان، وەکو خەیارو سێو و هەرمێ و کاهوو و نەعنا .
8. کەمکردنەوەی شیرینی بەتایبەت ئێواران .
9. وازهێنان لە خواردنی سورەوەکراو خواردنی
تیژی و ترشی .
10. نەخواردنی کەوەرو پیازو سیرو خواردنە
پاقلەمەنییەکان و قەرنابیت و برۆکلی و کەلەرم.
خاك - کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار