1. سكچون: لەم كاتەدا باشترین خۆراك : مۆزو شەربەتو برنجو شەربەتی سێو و نانو شۆفانو پەتاتەی سورەوكراو و مریشكو قەل بەبێ پێست.
خراپترین خۆراكیش: شیرینەمەنیو ئەو خۆراكانەی كەتوشی غازاتت دەكات وەك پیاز و قەرنابیتو بیبەرو خواردنەوەی كافایین و خواردنەوە كحولییەكانە.
2. قەبزی: باشترین خۆراك: نانی زبر و چەرەس و بیبەرو قۆخ و شۆفان و كەتان و قەرنابیت و هەرمێ و سێوە لەگەڵ خواردنی 6 بۆ 8 كوپ ئاو،
خراپترینیش: شۆكۆلاتو بەرهەمەكانی شیر و ئاسن و دەرمان و دژە نیگەرانییە.
3. رشانەوە: باشترین خۆراكەكانی شیرینەمەنی و هەویرەمەنی و نۆكی وشك و دانەوێڵە و نەعنا و لیمۆو زەنجەفیل.
4. گرفتی قوتدان: ئەگەر هەوكردنی قوڕگی هەبێت پێویستی بەخۆراكی هێوركەرەوەی ئازارە، باشترین خۆراك: چا و نەعنا و هەنگوین و پەتاتەی هاراو و پەنیر و هێلكەیە،
خراپترینیشی: شەربەتی مزرەمەنی و چەرەس و شلەمەنی گەرم، چپسی پەتاتە و شەربەتی پرتەقاڵ و لیمۆو ترێ و سەوزەی كاڵ.
5. سەرئێشە: باشترین خۆراك بۆ چارەسەری: ئاو و شلەمەنی، چاو قاوە.
خراپترینیش: زەڵاتەی سۆیا و پەنیری سوێر و شۆكۆلا و هۆت دۆگو گۆشتی سارد و میوەی وشك.
خاك