
به‌شێك له‌به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك هه‌ستیان به‌داهێنانێكی نوێی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا دیاره.
له‌كاتی نوسینی كۆمێنتی هاوڕێكه‌ت هێمایه‌ك نیشانده‌درێت بۆئه‌وه‌ی بزانێت كه ئێستا هاوڕێیه‌كت كۆمێنت بۆ ده‌نوسێت، واته پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمێنته‌كه‌ی ده‌زانیت كه هاوڕێكه‌ت خه‌ریكی نوسینی كۆمێنته بۆ بابه‌ته بڵاوكراوه‌كه‌ت.
ئه‌م داهێنانه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه هه‌ستیان پێكردووه كه ئامێره‌كانیان به‌سیستمی كارپێكه‌ری IOS كارده‌كات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بچووكه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.
به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی TNWی هۆڵه‌ندی، به‌درێژایی مانگی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك هه‌ستیان به‌م داهێنانه كردووه، ئه‌ویش كاتێك سه‌یری بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانی خۆیانیان كردووه، له‌شوێنی نوسینی كۆمێنت و له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا نوسراوهA Friend is writing a comment… واته: هاوڕێكه‌ت كۆمێنت ده‌نوسێت.
جێی باسه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی و هه‌موو به‌كارهێنه‌ران له‌كاتی نوسینی نامه‌دا هه‌ستی پێده‌كه‌ن، ئه‌ویش كاتێك هاوڕێیه‌ك نامه ده‌نوسێت یان وه‌ڵامی نامه‌كان ده‌داته‌وه.
خاك - و/ گۆران قادر
س/ الیوم السابع