ترس و نیگەرانی دوو هۆكارن بۆ پاشخستنی
مرۆڤ و ئەبنە لەمپەرێك بۆ پێشكەون. هەموومان لانیكەم یەكجار لە ژیاندا ئەوەمان ئەزموون
كردووە كە بیری نیگەتیڤ و ئازاردەر بێتە ناو مێشكمانەوە و دەستبەردارمان نەبن. ترس
بەگشتی وزە دەروونیەكان لەناو ئەبات و ورە و تاقەتمان لێ ئەسێنێت. هەر بۆیە پێویستە
هیوا و ئاوات لە دڵی خۆماندا ڕابگرین بۆ ئەوەی واتایەك بۆ ژیان دەستەبەر بكەین. بۆ
ئەم مەبەستە هەندێك ڕێكار هەن كە ئەتوانن یارمەتیتان بدەن.
1-دەست
لە خۆشگوزارانی و ئاسوودەبوون هەڵگرن
مەبەست ئەوەی نییە لەكانگەی بەرد ئیش بكەن
و فشار بخەنە سەر خۆتان. مەبەست ئەوەیە لەوە مەترسن كە خۆتان بخەنە زەحمەتەوە. لە شكستەكان
مەترسن و سەرلەنوێ و بەشێوازێكیتر هەوڵ بدەن.
2-هەڵە
بەشێك لە بوونی مرۆڤە
گەر ئەو ئاراستەیەی هەڵتان بژارد بە ئەنجام
نەگەیشت هەر لەوێدا مەوەستنەوە و لۆمەی خۆتان مەكەن. هەڵە و شكست بەشێكن لە ڕێگای سەركەوتن،
وەك ئەزموون و وانەیەك لێوەی فێربن.
3-سەیری
ئاسۆیەكی بەرز بكەن
واز بێنن لەو ئامانجە بچووكانەی كە هیچ
ژێرخانێكی گەورە و ئاسۆیەكی بەرزیان لەپشتەوە نییە. ئاڕاستەی سەركەوتن لەوێناكردنی
ئەم ئاسۆیەوە دەست پێ ئەكات. ئەبێ ئامانجی چەندین ساڵی داهاتوو هەر ئێستا لە پێش چاوتان
بێت.
4-شاد
بن
بەپێچەوانەی بیرۆكەی باو، شاد بوون كارێكی
ئاسان نییە. بیر و هزری نیگەتیڤ زۆر بەهێزن
و ئەتوانیً شادی لەتوكوت بكات. كەوابوو دەستەبەر كردنی شادمانی هەمیشەیی سەركەوتنێكی
مەزنە.
topachievement
خاک_پشکۆ کامەران