کەشناسی بۆ خۆپاراستن لە هەورەبروسكە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

سەرەتا
/بابەت
کەشناسی بۆ خۆپاراستن لە هەورەبروسكە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بۆ خۆپاراستن لە هەورەبروسكە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه: زۆرجار وا رێكدەكەوێت لەكاتی نزیكبوونەوەی گێژەڵوكەی بروسكدا لە دەرەوەی ماڵدابیت، لەوکاتەدا دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەكەت دابخە.
 
ئاماژەی بەوەشکردووه: ئەگەر لەژێر یان نزیك دارێكی درێژو تەنها نەبوی خێرا لێی دووربكەوە، هەروەها لەنزیك ستونەكانی كارەباو تەلەفۆن و تاوێرەكانی پەیوەندی و گەیاندن دووربكەوەو لە شوێنی بەرزیشدا مەوەستە.

باسی لەوەش کردووه: ئەگەر لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی بیت ئەوا تا بكرێت دووربكەوە كە لەو شوێنانەی كە داری بەرزی لێیەو هەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەكی دەشتایی و نزم كە درەختی باڵا نزمی لێبێت، تا بكرێت نەچینە رووبەرە كراوەكان، ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێكی وابویت، دەستبەجێ لەسەر رووی زەوی پاڵكەوە، یان لایەنی كەم دابنیشەو نەڕۆیتت تا گێژەڵوكەكە دووردەكەوێتەوە یان كۆتایی دێت.
 
روونیکردوەتەوە: لە كەلوپەل و ئامێری ئاسنینی وەك تەلبەندەكان و هەرچی جۆرە بارستە كانزایەكی كەڵەكەبوو بێت دووربكەوە، هەروەها لە كەناراوەكانی وەك دەریاو دەریاچەكان و چەم و ناوچە شێدارەكان دووربكەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: لە دەرەوەی ماڵەوەو لەكاتی نزیكبونەوەی گێژەڵوكەی بروسك ئامێرە کارەباییەکان بەکارنەهێنرێن، هاوکات ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بویت ئەوا دامەبەزە، چونكە پەیكەری ئۆتۆمبیلەكەت جۆرێك لە پارێزگاریت پێدەبەخشێ.

خاك