به‌وپێیه‌ی توور یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی له‌وه‌رزی زستاندا ده‌ڕوێت، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سووده‌كانی، له‌م بابه‌ته‌شدا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر سووده هه‌ره گرنگه‌كانی توور به‌وهۆیه‌ی كه ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆر.
له‌گه‌ڵ ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا پزیشكان باس له‌سووده‌كانی توور ده‌كه‌ن، لێره‌دا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه پێكهاتووه له‌مادده‌ی ئاسن و هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ئێسك، ڤیتامینی (ئی، سی، بی) له‌خۆده‌گرێت و هه‌م مادده‌ی رنیشی تێدایه كه ئه‌وه‌ش سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی گه‌ده‌و ریخۆڵه، جگه‌له‌وه‌ش ئازاره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌به‌رده‌وامبوونی روونكردنه‌وه‌كه‌دا پزیشكان ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی زیانبه‌خش، وه‌ك نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌و نه‌خۆشی گورچیله هه‌م سوودیشی هه‌یه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ.
خاك –س/ ئاژانسه‌كان