
په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رم و پڕ خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌راندا ده‌بێته مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵام هه‌موو كاته‌كان پێكنه‌هاتوون له‌ئاشتی و ئاسووده‌یی، گفتوگۆكردن و رێزگرتن و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی جوان زۆر پێویسته له‌نێوان هاوسه‌راندا، بۆئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌خۆشی بژیت خۆت له‌م كرده‌وانه دوور رابگره!
1- هه‌رگیز هه‌وڵمه‌ده كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگۆڕیت چونكه سوودی نییه، هه‌ركه‌سه‌و خاوه‌ن بیكردنه‌وه‌و كرده‌وه‌ی جیاوازن، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی بهخوڕهوشتی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه، باشتره رێز له‌جیاوازی هاوسه‌ره‌كه‌ت بگریت، چونكه هه‌رگیز له‌ژیاندا نا‌توانیت كه‌سێك بدۆزیته‌وه هه‌موو كرده‌وه‌كانی به‌دڵی تۆ بێت، مرۆڤه‌كان هه‌موو جیاوازن له‌یه‌كتر.
2- هه‌رگیز به‌خراپه باسی كه‌سوكاری مه‌كه‌و به‌رده‌وام هه‌ڵه‌كانی كه‌سوكاری له‌ڕوو مه‌ده‌وه، به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبژاردووه به‌ڵام بۆ راگرتنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌زوران ده‌بێت هه‌میشه رێز هه‌بێت له‌نێوانتاندا، چونكه له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی خێزانی‌دا ده‌بێت رووت هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ریاندا دابنیشیت.
له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت بزانیت كه هه‌ڵه بیركردنه‌وه‌و كرده‌كانی كه‌سوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نییه، چونكه تۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبژاردووه بۆ ژیان نه‌ك كه‌سوكاری.
3- ده‌مه‌قاڵی به‌رده‌وام رووده‌دات له‌نێوان هاوسه‌راندا ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی ئاساییه، له‌جیاتی دووركه‌وتنه‌وه لهناخۆشییهكان به‌رده‌وام گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر جیاوازی بۆچوونه‌كانتان، زۆر پێویسته گوێ له‌بیروبۆچوونی یه‌كتر بگرن و پێكه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌ن.
4- ده‌بێت به‌رده‌وام لێبوردهت هه‌بێت و له‌هه‌ڵه‌كانی یه‌كتر ده‌رس وه‌ربگرن، گه‌ر كه‌سێكی لێبورده نه‌بیت به‌خۆڕایی خه‌فه‌ت ده‌خۆیت و روبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بیته‌وه، كه‌سانی به‌خشنده هه‌میشه سه‌رفرازن.
خاك – ئاژانسه‌كان