
له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا كه مامۆستایه‌ك به‌ناوی (رۆی مه‌ك گلۆبن) له زانكۆی كانتیك ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتی و فه‌یسبوك به‌تایبه‌تی پیاوان راستگۆیی ژنان له وێنه‌ی سه‌ر پرۆفایله‌كانیانه‌وه ده‌خوێننه‌وه نه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر (300) پیاو و ژن ئه‌نجامدراوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 تا 40 ساڵان بووه، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه وێنه‌ی پرۆفایلی پیاوه‌كانیان داوه به ژنه‌كان، به‌ڵام ته‌نها وێنه‌ی یه‌ك ژنیان داوه به سه‌رجه‌م پیاوه‌كان. ئه‌مه‌ش وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك تا بزانن هه‌ڵوێستی پیاوان چۆنه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێنه‌ی ئه‌و ژنه‌ی دراوه به پیاوه‌كان یه‌ك وێنه نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌ندێكیان ماكیاجی پێوه بووه، له هه‌ندێكیان توڕه یان دڵخۆش یان ئاسایی بووه.
له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، كه پیاوان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگیان نه‌داوه به شێوازی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت و چۆنێتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه، به‌ڵكو ته‌نها بیریان له شێوه‌ی ده‌موچاوی كردووه‌ته‌وه‌و هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر ده‌ربڕیوه، هه‌ربۆیه ئه‌و مامۆستایه ده‌ڵێت كه پیاوان په‌نا بۆ ئه‌و ژنانه ده‌به‌ن كه وێنه‌ی پرۆفایله‌كانیان جوانه‌و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببنه هاوڕێیان.
هه‌ر له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌داو سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ژنان، ئاماژه به‌وه كراوه كه لای ژنان رێژه‌كه جیاواز بووه، رێژه‌یه‌كی كه‌میان وه‌ك پیاوان بیریان كردووه‌ته‌وه‌و پیاوی جوانیان به‌دڵ بووه، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه بوون و له‌سه‌ر ده‌موچاوی پیاوان بڕیاریان نه‌داوه‌و بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئاخۆ ده‌بێت خاوه‌نی ئه‌و ده‌موچاوانه هه‌ڵسوكه‌وت و شێوه‌ی قسه‌كردنیان چۆن بێت؟
خاك - ئاژانسه‌كان