هونەری فۆتۆگرافی لە پێشبركێ نێودەوڵەتییەكاندا

سەرەتا
/بابەت
هونەری فۆتۆگرافی لە پێشبركێ نێودەوڵەتییەكاندا
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
 كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان  بەهاوكاری یەكێتی نووسەرانی كورد لقی هەولێر، بەناونیشانی (هونەری فۆتۆگراف چۆنیەتی بەشداریكردن لە پێشبركێ نێودەوڵەتییەكان) لەهەولێر كۆڕێكی بۆ فۆتۆگرافەر فارس سەعدی رێكخست. لە كۆڕەكەدا فارس سەعدی چەندین بواری فۆتۆی شیكردەوە، بەتایبەت بەشداری كردنی لە پێشانگا جیهانییەكان و بەدەستهێنانی خەڵاتەكان.
لەپەراوێزی كۆڕەكەدا، رێزلێنان پێشكەش كرا بە ژمارەیەك فۆتۆگرافەر كە بەشدابوون لە 18 مین خولی فۆتۆگرافی و پێشانگەی وەرزی پایز كە لە ماوەی رابردوو بەڕێوەچوو.
خاك- بەیاد مەریوانی