
گۆڤاری (ستایل) له‌نوێترین بڵاوكراوه‌یاندا له‌باره‌ی باڵای خانمان رێنمایی ده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خانمانه‌ی باڵایان به‌رز نییه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ئاگابن له‌سه‌ر شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ بۆئه‌وه‌ی جه‌سته‌یان به‌ڕێكی ده‌ربكه‌وێت.
له‌باره‌ی ئه‌و خانمانه‌ی باڵایان كورته دیزاینه‌ران ده‌ڵێن: گه‌ر زۆر گرنگی به‌جلوبه‌رگی پان و كورت بده‌ن باڵایان كورتتر ده‌رده‌كه‌وێت، جگه‌له‌وه‌ش به‌ئاسانی شێوه‌ی جه‌سته‌یان پانترو به‌خڕی ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پۆشینی جلوبه‌رگدا بتوانیت باڵات به‌جوانترین شێوه ده‌ربخه‌یت، دیزاینه‌رانی بواری فاشیۆن رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گرنگی پێدان به‌وجۆره جلوبه‌رگانه‌ی كه سه‌رنج ده‌خاته‌سه‌ر كه‌مه‌ری خانمان.
هه‌روه‌ها رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر شێوه‌ی جه‌سته‌و پێڵاوی بنبه‌رز به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خانمان به‌گشتی گرنگی به‌پێڵاوی بن به‌رز ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی باڵاین به‌رز بێت.
ئه‌وانه‌ی شێوه‌ی جه‌سته‌یان خڕه ده‌بێت گرنگی به‌هه‌ڵبژاردنی پێڵاوی كه‌مێك به‌رز بده‌ن تا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی باڵایان به‌رز ده‌بكه‌وێت، گه‌ر جه‌سته‌ت باریكه ئه‌وا پێڵاوی زۆر بنبه‌رز ده‌گونجێت و هه‌روه‌ها رووخسارت به‌جوانی ده‌رده‌خات.