لاپتۆپ و تابلێت له‌یه‌ك ئامێردا

سەرەتا
/بابەت
لاپتۆپ و تابلێت له‌یه‌ك ئامێردا
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
كۆمپانیای (میدیۆن)ی ئه‌ڵمانی له‌نوێترین داهێنانیدا ئامێرێكی به‌ناوی (Akoya E2212T) به‌رهه‌مهێنا كه‌ لاپتۆپ و تابلێتێكه‌ له‌یه‌ك ئامێردا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئامێری (Akoya E2212T) له‌جۆری ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت جیابكرێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك شاشه‌ له‌مسه‌كه‌ی كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 11.6 ئینجه‌ ده‌توانرێت جیابكرێته‌وه‌و وه‌ك تابلێتێك به‌كاربهێنرێت.

ئامێره‌كه‌ به‌پرۆسێسه‌ری ئاتۆم منتل كارده‌كات، توانای میمۆریه‌ ناوخۆیه‌كه‌ی 64 گێگابایته‌، قه‌باره‌ی رامه‌كه‌شی 2 گێگابایته‌، سه‌رباری بوونی تۆری (wlan)ی بێ ته‌ل، هه‌روه‌ها ئامێره‌كه‌ دوو كامێراشی بۆ دانراوه‌.

ئامێری (Akoya E2212T) ده‌توانرێت بۆماوه‌ی 6 كاتژمێر به‌بێ شه‌حنكردنه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ویندۆزی 10 كارده‌كات، ئه‌م ئامێره‌ به‌نرخی 299 یۆرۆ له‌بازاڕه‌كاندا له‌به‌رده‌سته‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ ئاژانسه‌كان