
تائێستا بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مردیت چی له ئه‌كاونته‌كانت دێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان؟ له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كێك له ئێمه زیاتر له‌چه‌ند ئه‌كاونت و پێگه‌یه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌یه.
باسكردنی بابه‌تێكی له‌مشێوه‌یه سه‌ره‌تا له ویلایه‌تی فێرجینیای ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك خێزانێك ده‌یانویست بچنه ناو ئه‌كاونتی كوڕه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی بزانن، ئه‌مه‌ش وای له لێپرسراوانی چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا كرد بیر له داڕشتنی یاسایه‌ك بكه‌نه‌وه كه رێگه به خێزانی كۆچكردوو بدات بچنه ناو ئه‌كاونت و حساباتی بانكی كه‌سی مردووه‌وه.
داخستنی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له كۆمپانیایه‌كه‌وه بۆ كۆمپانیایه‌كی تر جیاوازه، بۆ نموونه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌كاوتنی كه‌سی مردوو راده‌گیرێت له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام فه‌یسبووك به‌وشێوه‌یه نییه. به‌ڵكو له فه‌یسبووك دوو رێگه هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌كاونته‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه وه‌ك یادگاری، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت به‌كاریبهێنێت، دووه‌میشیان هه‌ركاتێك یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی داوای داخستنی ئه‌كاونته‌كه‌یان كرد، ئه‌وكات كۆمپانیاكه به‌ڕه‌سمی دایده‌خات.
خاك - س/ ئاژانسه‌كان