ئه‌م رۆبۆته داهێنانێكی نوێی ژاپۆنه له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی رۆبۆتدا، كه یارمه‌تی كڕیاران ده‌دات له‌كاتی بازاڕكردنیاندا، رۆبۆته‌كه ناوی pepper كه له‌زمانی كوردیدا به‌واتای (بیبه‌ر) دێت.
ئه‌م رۆبۆته كۆمپانیای (ده‌بران)ی ژاپۆنی به‌رهه‌می هێناوه‌و له‌كاتی بازاڕكردندا یارمه‌تی كڕیاران ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی ریكلام و تاقیكردنه‌وه حه‌وت جۆر له‌م رۆبۆته له‌مۆڵ و بازاڕه‌كانی فه‌ره‌نسادا دانراون، بیبه‌ر تاكه هاوڕێی راسته‌قینه‌ی كڕیارانه كه به‌ڕاستی یارمه‌تیان ده‌دات، چونكه له‌كاتی وتووێژ له‌گه‌ڵیاندا ئامۆژگاریان ده‌كات و روونكردنه‌وه‌ی ته‌واویان له‌سه‌ر شمه‌كه‌كان پێده‌دات.
جێی باسه، كۆمپانیای (ده‌بران)ی ژاپۆنی مانگانه 1000 رۆبۆتی له‌مجۆره ده‌فرۆشێت، ماوه‌ته‌وه بپرسین ئایا له‌داهاتوودا رۆبۆته‌كان ده‌بنه هاوڕێمان؟
خاك – و/ گۆران قادر
س/ MBC