وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، تائێستا ڕێژه‌ی به‌كارھێنانی
ڤاكسین له وڵاته‌كه‌دا به‌پێی پێویست نییه، ھه‌ربۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی
تائێستا ڤاكسینیان به‌كارنه‌ھێناوه ڕوو له بنكه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی
ڤاكسین، چونكه ته‌نھا ڕێگه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆناو كۆتاییھێنان به ڕێكاره
ته‌ندروستییه‌كان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
عیراق ڕاشیگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا بێ مه‌ترسین و له كۆی 10 ملیۆن
كه‌س كه له عیراق ڤاكسینیان به‌كارھێناوه، تائێستا ھیچ حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار تۆمار
نه‌كراوه.
خاك - وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق