
له‌كاتێكدا كچان و كوڕان له‌قۆناغی سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندان، بێگومان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌كه‌سایه‌تی یه‌كتر نزیكببنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند كردار‌و هه‌ڵوێستێكی جیاوازه‌وه كوڕان هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رنجی كچان رابكێشن، به‌ڵكو باشتروایه كه‌سایه‌تی خۆت نه‌گۆڕیت و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی خۆت بناسێنیت.
بۆئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كترناسینتان به‌ئاسووده‌یی به‌ڕێوه‌بچێت، كوڕان بزانن به‌م هه‌ڵوێستانه ناتوانن سه‌رنجی كچان رابكێشن.
10- له‌كاتێكدا تازه ده‌ستان به‌گفتوگۆ كردووه‌و هێشتا له‌كه‌سایه‌تی یه‌كتر تێنه‌گه‌یشتوون، كوڕان له‌سه‌ره‌تادا داوای هاوسه‌رگیریان لێمه‌كه‌ن، كه‌مێك گرنگی به‌ناسینی كه‌سایه‌تی كچان بده‌ن دواتر باسی به‌رنامه‌ی دواڕۆژ بكه‌ن.
2- كچان هه‌راسان ده‌بن له‌كاتی گفتوگۆكردندا له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕانه‌ی به‌پیاوه‌تی خۆیان ده‌نازن و به‌گه‌وره‌یی باسی حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلدا.
3- له‌كاتێكدا خاوه‌ن رووخسارێكی سه‌رنج راكێشیت و بۆنێكی خۆشت له‌خۆداوه، مانای ئه‌وه نییه ته‌نها باسی كه‌سایه‌تی خۆت بكه‌یت، كچان به‌لایانه‌وه گرنگه رێگایان پێبده‌یت باسی خۆیان بكه‌ن و بیانناسیت.
4- له‌سه‌ره‌تای یه‌كترناسیندا به‌كه‌سوكارتی مه‌ناسێنه، چونكه كچان به‌لایانه‌وه كارێكی ترسناك و قورسه به‌بێ ئه‌وه‌ی لێت دڵنیابێت و بڕیاری دابێت له‌گه‌ڵ تۆدا ژیان به‌سه‌ربه‌رێت به‌هه‌موو كه‌سوكارتی بناسێنیت.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان