گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌كانی گرتوخانه‌كان بۆناو كۆمه‌ڵگه
سەرەتا
/بابەت

زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
بڵاوی بکەوە لە فەیسبووک
بڵاوی بکەوە لە تویتەر
بڵاوی بکەوە لە لینکدین
بڵاوی بکەوە لە واتس ئەپ
بڵاوی بکەوە لە تەلەگرام
چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌كانی گرتوخانه‌كانی كوردستان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵی فریودراو له‌گرتوخانه‌كانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا، كارێكی ئێجگار گه‌وره‌و پیرۆزه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه به‌بودجه‌یه‌كی كه‌م و به‌كارهێنانی وزه‌یه‌كی كه‌مه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بتوانرێت چه‌نده‌ها به‌هره‌ی شاراوه بخرێته‌ڕوو و سوودێكی ئێجگار گه‌وره به‌كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نرێت، ئه‌و به‌هره ده‌ركه‌وتوانه‌ی كه له‌منداڵی خوداپێداودا هه‌ن و ده‌رده‌كه‌ون، هیچی زیاتر نییه‌و ره‌نگه هه‌ندێكجاریش كه‌متربێت له‌و به‌هره شاراوانه‌ی كه له‌منداڵانی گرتوخانه‌كاندا هه‌ن، ئه‌ویش ته‌نها به‌هۆی بوونی ژینگه‌یه‌كی باش و دروستی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ توێژێكی كۆمه‌ڵگاو نه‌بونی توێژێكی تر. ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌مكاره‌دا چڕبكاته‌وه تواناكانی خۆی له‌ڕێگای ستافێكی كاراوه بخاته‌گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی ئه‌و به‌هره شاراوانه، ئه‌وكاته جگه‌له‌وه‌ی حكومه‌ت مێژوویه‌كی بۆ خۆی ده‌نوسێته‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا داهاتوویه‌كی پرشنگداریش بۆ ئه‌و منداڵه به‌هره‌مه‌ندانه مسۆگه‌ر ده‌كات و كۆمه‌ڵگاش له نه‌خۆشی و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رزگارده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م نه‌خۆشی و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه به‌راودر بكرێت به‌نه‌خۆشی مرۆڤی، ره‌نگه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا نه‌بێت.
به‌هره‌مه‌ندی مرۆڤ نابێت به‌ند بكرێت
هه‌موو مرۆڤێك كه دێته دونیاوه له‌سروشتیه‌وه چه‌ند به‌هره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێته دونیاوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هره‌یه هێنده گه‌وره‌و گرنگ بێت كه بتوانێت خزمه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تی سه‌رگۆی زه‌وی پێبكات هه‌روه‌ك زاناكانی جیهان (ئه‌نیشتاین- بتهۆڤن- ئه‌دیسۆن- فرۆید- میسی) یان كه‌متر به‌هره‌كه‌ی گه‌وره بێت بتوانێت ته‌نها خزمه‌تی خۆی و كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی پێبكات، ئه‌گه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و ناودارانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ربگرین ده‌بینین ئه‌و به‌هره گه‌وره‌یه‌ی له‌جه‌سته‌ی ئه‌نیشتایندا هه‌بوو به‌ڕاده‌یه‌ك شاردرابووه‌وه له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ئینجا توانی زمان بگرێت و قسه‌بكات، به‌واتایه‌كی تر دایكی ئه‌گه‌ر ئه‌نیشتاین هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بدایه ره‌نگه ئه‌وكات ئه‌نیشتاین به‌دواكه‌وتنی بیروهۆش له‌قه‌ڵه‌مبدرایه‌و ئه‌و هه‌موو به‌هره گه‌ورانه‌ی له‌ده‌ستبدرانایه.
بتهۆڤنی زانای موزیك به‌هره‌كه‌ی هێنده گه‌وره بوو توانی له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا دكتۆرا له موزیك وه‌ربگرێت، ئه‌ویش به‌گرنگی پێدانی به‌هره‌كه‌ی له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه هه‌رچه‌ندده له‌ڕووی داراییه‌وه زۆر كه‌م ده‌رامه‌ت بوون. هه‌روه‌ها میسی یاریزانی ناوداری تۆپی پێ به‌هره‌كه‌ی هێنده گه‌وره‌یه له‌یاریكردندا هه‌رچه‌نده كاتێك ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵ بوو دواكه‌وتبوو له (بیر‌و هۆشدا) به به‌راوردكردنی به‌كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی خۆی و به‌پێی هه‌موو پشكنینه پزیشكیه‌كان، به‌ڵام هه‌ر رێگری نه‌بوو له‌ده‌ركه‌وتنی به‌هره فیزیاییه‌كه‌ی، ئه‌ویش بریتییه له زانابوونی له‌یاری تۆپی پێدا له‌ڕێگای ئه‌و یارمه‌تییه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌دایكی وه‌ریگرتبوو، واته به‌هره‌یه‌ك یان زیاتر له‌هه‌موو مرۆڤێكدا هه‌یه جا ئه‌و به‌هره‌یه گه‌وره‌بێت یان بچوك فكری بێت یان فیزیایی گرنگ ئه‌وه‌یه بدۆزرێته‌وه‌و بخرێته‌ڕوو و سوودی لێوه‌ربگیرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌ندینخانه‌شدا بێت.
ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان
چوار ساڵ پێش ئێستا له‌وڵاتی به‌رازیل ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵبژێردرا به‌شاجوانی ئه‌و وڵاته كه‌سێك بوو كه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا درابوو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێكی نزیكی خۆی كوشتبوو، واته مرۆڤكوژ بوو به‌شاجوان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجی لێكۆڵه‌ره ده‌رونییه‌كان و كه‌سانی یاساناس و پارێزه‌ران و سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت كه‌سانی ئاسایش بوو، ئه‌وه‌بوو چه‌ندین سه‌رنج بوو ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه كه له بیروبۆچوونی شاجوانه‌كه‌دا هه‌بوو دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان به‌زیره‌كی، خاڵه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:-
كه‌سێك حوكمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا درابێت چۆن توانیویه‌تی جوانی و قه‌شه‌نگی و كێشی جه‌سته‌ی خۆی به‌مشێوه باشه رابگرێت، له‌كاتێكدا ئه‌م كه‌سه هیچ هیوایه‌كی بۆ دووباره ژیانی ئازادی نه‌مابێت.
- چۆن ده‌كرێت كه‌سێك یاسای وڵاته‌كه‌ی پێشێل كردبێت و ئێستاش له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا هێنده خه‌مخۆری وڵاته‌كه‌ی بێت؟
- چۆن ده‌كرێت یه‌كه‌م پرۆژه‌ی ئه‌م شاجوانه ئه‌گه‌ر ئازادكرا پرۆژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كوشتن بێت كه خۆی به كوشتنی كه‌سێك حوكم دراوه؟
دیاره دوای وردبوونه‌وه له‌كه‌یسی شاجوانه‌كه ده‌ركه‌وتووه له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ده‌ستدرێژی زۆر نابه‌جێی كراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه نزیكه‌یه‌وه‌و له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ماڵ به‌جێده‌هێڵێت. دواتریش كه ماڵ جێده‌هێڵێت له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌زمونی ژیان بوونی برینێكی هێنده قوڵی ده‌روونی ده‌كه‌وێته داوی فریودان له‌لایه‌ن بانده‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ند ساڵێك كاریان له‌گه‌ڵده‌كات، به‌ڵام كاتێك ده‌زانی ئه‌و رێگایه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناكات و بگره زیاتریشی ده‌كات، بۆیه وازی لێده‌هێنێت و هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات له‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی كردوه‌ته‌سه‌ر، بۆیه پیلانێكی بۆ داده‌ڕێژێت و كه‌سه‌كه ده‌كوژێت، له سه‌روبه‌ندی ئه‌و هه‌موو زوڵمه‌ی لێیكراوه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا سیستمی یاسای وڵاته‌كه‌ش هێنده‌ی تر غه‌دری لێده‌كات و نه پارێزه‌ری بۆ دابینده‌كات نه باوه‌ڕیش به‌هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه ده‌كات، هه‌ربۆیه نێچیرێكی زۆرئاسان حوكمێكی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت. كۆی گشتی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌رازیل به‌سیستمی یاسایی وڵاته‌كه‌یدا بچێته‌وه‌و چه‌ندین گۆڕانكاری ریشه‌یی و گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجامبدات.
به‌هره‌ی مرۆڤ له گرتوخانه‌كان
هه‌روه‌ك له‌توێژینه‌وه‌كاندا روونكراوه‌ته‌وه به‌هره‌ی هه‌موو مرۆڤێك به‌م سێ جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
1-به‌هره‌ی بیرۆ هۆش (فكری)
2-به‌هره‌ی فیزیایی
3-هه‌ندێكجاریش هه‌ندێك كه‌س هه‌ردوو به‌هره‌كه‌ی هه‌یه، واته فكری و فیزیایشی هه‌یه.
ئایا منداڵانی به‌ندیخانه‌كانی كوردستان بێ به‌هره‌ن؟
ئه‌م پرسیاره ئه‌گه‌ر له حكومه‌تی بكه‌یت و وردبینی زیاتر له‌بۆچونه‌كانی بۆ به‌هره‌ی منداڵانی به‌ندینخانه‌كان بكات، ئه‌وا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن له‌پرۆژه‌كه‌دا به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان دوای وردبونه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌ریانخست كه هه‌موو مرۆڤێك به‌پێی توانای خۆی به‌هره‌مه‌نده‌و به‌هره‌كه‌ش سه‌روه‌تێكی نیشتیمانیه‌و نابێت به به‌ندكردنیان به‌هه‌ده‌ر بدرێن، له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوو كاتێك كه‌سێك به‌تایبه‌تی منداڵ كارێكی نایاسایی ئه‌نجامده‌دات ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان تاوانباری ئه‌و كه‌سه‌یان سه‌لماندو حكومدرا، ئه‌وا ته‌نها به‌جه‌سته به‌ند ده‌كرێت، نه‌ك به‌ده‌رون، واته ئه‌و كه‌سه به‌ندكراوه كه ئازاد ده‌كرێت ده‌بێت له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه به‌هێزبێت نه‌ك تێكشكاو، تا بتوانێت بێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی و به‌رده‌وامی به‌ژیان بدات و خزمه‌تی خۆی و كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه كه ئێستا به‌ندینخانه‌كان به‌شوێنی چاكسازی مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، نه‌ك به‌شوێنی به‌ندكردنی به‌هره‌و ده‌روونی مرۆڤ.
خاك - ن/ رێزان نادر