گۆڤاری (ستایل) له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا گرنگی به‌جموجوڵی منداڵان ده‌دات و روونیده‌كاته‌وه كه به‌هۆی كه‌شوهه‌وای وه‌رزی زستانه‌وه منداڵان له‌چاو وه‌رزی هاوین ناتوانن له‌ده‌ره‌وه جمولوڵ بكه‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه منداڵ به‌رده‌وامده‌بێت جوڵه‌بكه‌ن و به‌رده‌وام حه‌ز به‌ئه‌نجامدانی جموجوڵ ده‌كه‌ن، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند تێبینییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
1- به‌كه‌لوپه‌لی كۆن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتدا له‌ماڵه‌وه داهێنان بكه.
2- گرنگی به‌ڕه‌نگكردن و وێنه‌كێشان بده‌ن.
3- له‌ماڵه‌وه منداڵان ده‌توانن شانۆگه‌ری ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها نمایشی بكه‌ن بۆ هه‌موو خزمه‌كان.
4- به‌پۆشاكی سه‌یروسه‌مه‌ره كاره‌كته‌ری فیلمه‌كان ده‌ربخه‌ن و نواندن بكه‌ن، له‌مكاتانه‌دا منداڵان ده‌توانن چیرۆكی خه‌یاڵی بهێننه دونیاوه.
5- پێكه‌وه گرنگی به‌دروستكردنی پسكیت و كێك بده‌ن.
6- پێكه‌وه گوێ له‌گۆرانی بگرن و سه‌ما بكه‌ن.
7- گرنگی به‌جوانكردنی رووخساری یه‌كتر بده‌ن.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان