یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئاره‌زوو ده‌كات له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له هاوینی داهاتوو جه‌میس رۆدریگێز یاریزانی هێڵی ناوەندی كۆڵۆمبی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بگوازێته‌وه ئۆڵدترافۆرد.
رۆژنامه‌ی ديلى ستارى ئینگلیزی بڵاویانكرده‌وه، كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یانه‌وێت هاوینی داهاتوو رۆدریگێز بگوازنه‌وه ریزه‌كانی یانه‌كه‌یان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه ئینگلیزییه‌كه، مان یونایتد ئاماده‌یه بری 80 ملیۆن یۆرۆ بدات به ریال مه‌درید له پێناو ده‌ستبه‌رداربوونیان له جه‌یمس بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی ئۆڵدترافۆرد.
له ئێستادا یاریزانه كۆڵۆمبییه‌كه دڵخۆش نییه لەم وەرزەدا رۆدرێگز تەنها لە دوو یاریدا یاریزانی سەرەكی بووە له مه‌ردید به‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رافایل بێنیتێزی راهێنه‌ری شایانه و له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی رافا له مه‌درید ئه‌وا رۆدریگێز بیر له جێهێشتنی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كاته‌وه...