لە یارییەكانی هەفتەی 23 ی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزیدا یانەی لیڤەرپوڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەروی یانەی نۆرج سیتی بویەوە بەشێوەیەكی سەرسورهێنەرانە توانی سێ خاڵی گرنگ بەدست بهێنێت .
لەسەرەتای یاریەكەدا فێرمینۆ گۆڵی پێشكەوتنی لیزەرپوڵی تۆماركرد بەڵام نۆرج سیتی لە خولەكەكانی 21 و 41 و 54 و سێ گۆڵی یەك لەدوای یەكی تۆماركرد .
پاشان لیڤەرپوڵ لە خولەكەكانی 56 و 63 و 75 دوبارە بە سی َگۆڵ پێش یانەی خاوەن یاریگا كەوت ,یارییەكە بەرەو كۆتایی دەچوو یانەی خاوەن یاریگا دوبارە ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە بە چوار گۆڵ بەرامبەر كاتێك لە خولەكی 90 دا باسۆنگ ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە بەڵام هەر لەو خولەكەدا لیڤەرپوڵ بە تۆماركردنی ئەوگۆڵەی ئادەم لالا تۆماری كرد دوای 30 چركە لە گۆڵەكەی نۆرج توانی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر چوار گۆڵ سەركەوتن بەدەست بهێنێت و سێ خاڵی ئەم هەفتە وەرگرنەوە .