دێربی میلان بە هاتریك كۆتاییهات

سەرەتا
/بابەت
دێربی میلان بە هاتریك كۆتاییهات
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت

لە یاری لوتكەی هەفتەی 22 داو لە دێربی شاری میلانی ئیتاڵیدا هەردوو یانەكەی شاری میلان لە یاری دیچربی خولەكەدا بەیەك گەیشتن.

لەویاریەدا یانەی ئەیسی میلان توانی ئەنجامەكە بەسودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت و بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

لەخولەكی 35 ی یاریەكەدا ئەلێكس میلانی بە گۆڵێك پێشخست ئەو گێمەش بەو ئەنجامە بەكۆتایی هات ,لە گێمی دووەمدا یانەی ئەنتەر میلان باشتر بوون هەتا دادوەر لێدانێكی سزای بۆ ئەژمار كردن نزیك بوون لەوەی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە بەڵام ئیكاردی لێدانەكەی لەدەستداو دواتر یانەی میلان گەرانەوە بۆ كەشو هەوای یاریەكەو دوو گۆڵی یەك لەدوای یەكیان تۆمار كرد لەرێگەی باكاو و نیانگەوە .

ئەنجامی كۆتایی یاریەكە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بە سودی یانەی میلان هات,ئێستا ئەنتەر میلان بە 41 خاڵ لە پلەی چوارەم ماوەتەوەو میلانیش بە بە 36 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە .