لیڤان دۆڤسكی بردنەوەی پێشكەشی بایرن كرد

سەرەتا
/بابەت
لیڤان دۆڤسكی بردنەوەی پێشكەشی بایرن كرد
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت

لە یارییەكانی هەفتەی 19ی خولی ئەڵمانیادا ناسراو بە بۆندیس لیگا یانەی بایرن میونخی پاڵەوانی سێ وەرزی رابردوو توانی سەركەوتنێكی قورس بەدەست بهێنێت.
لەویاریەدا كورانی گواردیۆلا بەرامبەر یانەی هۆفینگهام یارییان دەكرد بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنیان بەدەست هێنا.


پاش ئەوەی لە خولەكی 32 دا لیڤان دۆڤسكی بە گۆڵێك یانەكەی باڤارییای پێشخست یانەی هۆفینگهام نزیك بوون لەوەی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە بەڵام بەخیت یاوەرییان نەبوو .


لە گێمی دووەمدا بایرن كۆنَترۆڵی یاریگای كرد و لە خولەكی 64 دا كورە پۆڵەندییەكە بە تۆماركردنی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی دڵنییاییدایە گواردیۆلا لە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یاریەكە و ژمارەی گۆڵەكانی خۆیشی كردە 20 گۆڵ و ریزی پێشەوەی گۆڵكارانی خولەكەی گرتووە ,یانەی بایرن میونخ ئێستا خاوەنی 51 خاڵەو بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش یانەی پلەی دووەمەوەیە.