نرخی ریاز موحریز دیاریكرا

سەرەتا
/بابەت
نرخی ریاز موحریز دیاریكرا
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ووڵاتی بەریتانیا بڵاویان كردەوە چەند یانەیەكی ئەوروپی هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی دەركەوتووی یانەی لیستەر سیتی (ریاز موحریز)ی جەزائیری.


رۆژنامەی (دەیلی ئێكسپرێس)ی بەریتانی روونیكردەوە یانەی چێڵسی لەسەرووی ئەو یانانەیە كە دەیانەوێت بۆند لەگەڵ ریاز واژۆ بكەن.


رۆژنامەكە ئەوەیشی روونكردەوە ، رۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە ، بۆ ئەمەش یانەی لیستەر سیتی داوای بڕی 35ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی دەكات.