
له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سوود له‌شێوازی بیركردنه‌وه‌و كرده‌كانیان وه‌ربگرین له‌ژیانی رۆژانه‌دا، تا هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین بۆ ژیانێك كه باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌بێت.
1- ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه هه‌رگیز به‌كه‌متر رازی نابن له‌وه‌ی كه له‌توانایاندایه.
2- به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌یان گه‌شبینه‌و زیاتر گرنگی به‌ده‌ستكه‌وته‌كانیان ده‌ده‌ن له‌جیاتی كه‌موكوڕییه‌كانیان.
3- ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتوه‌كانیاندا ده‌كه‌ن و لوت به‌رز نین، چونكه باوه‌ڕیان به‌كه‌سایه‌تی خۆیان هه‌یه.
4- له‌كاتی گفتوگۆكردندا سه‌یری ناوچاوانت ده‌كه‌ن و به‌ڕاستگۆیی قسه ده‌كه‌ن.
5- ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه به‌ئاگان له‌چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنی جه‌سته‌یان، كه‌سانی له‌سه‌رخۆو هێمن و كه‌سانی رووخۆشن.
6- له‌هه‌ڵه‌كردن ناترسن چونكه ده‌زانن كه هه‌ڵه‌كردن په‌یوه‌ندی به‌سروشتی مرۆڤه‌وه هه‌یه، وه‌ك ده‌رسێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و په‌شیمانی ده‌رنابڕن.
7- ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خۆیان نییه نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ن كاتێك یه‌كێك گرنگیان پێده‌دات زوو لوتیان به‌رز ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه سوپاسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گرنگیان پێده‌ده‌ن و هیچ لوت به‌رز نابن.
8- ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه منافه‌سه له‌گه‌ڵ كه‌سدا ناكه‌ن چونكه باوه‌ڕیان به‌توانای هه‌موو كه‌سێك هه‌یه‌و ئیره‌یی به‌كه‌س نابه‌ن.
9- زۆر گرنگی به‌بیروبۆچونی كه‌سانی تر ناده‌ن و ئه‌زانن به‌چی دڵخۆش ده‌بن.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان