لە یارییەكانی قۆناغی 64 ی جامی ئینگلتەرا پاش وئەوەی لەیارییەكانی چوندا ئەنجامەكە یەكلا نەبووبویەوە لە یاری هاتندا یانەی تۆتنهام توانی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی لیستەر سیتی بباتەوەو خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 32 ی جامەكە .گۆڵەكانی یارییەكە هیوگمین سۆن لەگەڵ ناگی كالیی تۆمارییان كرد لە خولەكەكانی 40 و 66 دا.
لە یارییەكی تردا یانەی لیڤەرپوڵ بە ئاسانی لە یانەی ئئێكسترای میوانی بباتەوە كەلە خولی پلە سێ ئەو وڵاتە یاری دەكات .
لیڤەرپوڵ بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا,گۆڵەكانی یاریەكە جۆی ئالین و شۆی ئاجۆی و جوا كارلۆس تۆمارییان كرد بەوبردنەوەیەش هاوشانی توچنهام گەیشتنە قۆناغی داهاتوی جامەكە .