گۆنزالۆ هیگواین بەو دوو گۆڵەى شەوی رابردوو بۆ یانەكەی تۆماركرد لەبەرامبەر یانەی ساسۆلۆدا توانی مێژوویەكی نوێ بۆخۆی بنوسێتەوە .
یانەی ناپۆلی توانی لەبەرامبەر ساسۆلۆدا بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن بەدەست بهێنێت دوو گۆڵی ناپۆلی لەلایەن هیگواینەوە تۆماركراو گۆڵی سێیەمیان كالیخۆن تۆماری كرد تاكە گۆڵی ساسۆلۆش دیگۆ فالیجینی تۆماری كرد .
پاش یاریەكە ناپۆلی بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە پیشەنگی خولەكەدایە,هیگواینیش بە تۆماركردنی 19 گۆڵ پێشەنگی گوڵكارانی گرتووە.