له‌ماوه‌ی رابردوودا خولی ١٢هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی دوبه‌ی به به‌شداریی چه‌ندین فیلم له‌وڵاتانی جیهانه‌وه بەڕێوەچوو.
«رزگار حسێن» ده‌رهێنه‌ری كورد به‌كورته فیلمی «The Boss» به‌شداریی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ بوو، هەروەها توانی خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ست بێنێت.
فێستیڤاڵی فیلمی دوبه‌ی یه‌كێكه له‌فێستیڤاڵه دیاره‌كان‌و ساڵانه له‌دوبه‌ی سازده‌كرێت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه سینه‌ماكارانی كورد به‌فیلمه‌كانیان شانبه‌شانی زۆرێك له‌وڵاتانی وه‌ك فه‌ره‌نساو میسر‌و سعودیه‌و جه‌زائیرو تونس‌و چه‌ندین وڵاتی تری جیهان به‌شداریی له‌م فێستیڤاڵه‌دا ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵات به‌ده‌ستده‌هێنن.