سیـنـەمـای ئـەوروپـی بـەرەو هـۆلـیـۆد
سەرەتا
/بابەت

زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
بڵاوی بکەوە لە فەیسبووک
بڵاوی بکەوە لە تویتەر
بڵاوی بکەوە لە لینکدین
بڵاوی بکەوە لە واتس ئەپ
بڵاوی بکەوە لە تەلەگرام
بەهۆی زۆری بەرهەمهێنانو كوالیتیو ئاستی باشی هونەریی دەرهێنەرو ئەكتەرو كاراكتەرە هونەرییەكانو توانای تەكنۆلۆژی سینەمای ئەمریكیو هۆلیۆد لەسەرئاستی هەموو جیهاندا، جەماوەری زۆری هەیەو لەنێوەندی هونەریدا بەكۆڵەگەی هونەری سینەما دادەنرێت، بەڵام سینەمای ئەوروپیش جێگایەكی شایستەو شیاوی هەیەو لەبوارەكانی دراماو نواندنو دەرهێناندا سەركەوتنی باشی هەیە بەتایبەتیش لە پەنجا ساڵی رابردوودا لەوكاتەی كۆمەڵگەی ئەوروپیو یەكێتییەكە بەگرنگییەوە دەنواڕێتە ئەو هونەرەو دەستبارێكی بەهێزی هونەرمەندانی ئەو بوارە دەكات، یەكێك لەتایبەتمەندی فیلمی ئەوروپی ئەوەیە، كە هەر وڵاتێك سیوزو تایبەتمەندێتی دیاریكراوی هەیەو هەموویان بەیەكەوە بەئاراستەی جوانكردنی ژیانو رەخنەگرتن لەدیاردەكانی كۆمەڵگەو ژیانێكی نوێ هەنگاو دەنێن.
سینەمای ئەوروپی بەدریژایی قۆناغەكانیو لەوساتەی لەسەدەی نۆزدەهەمین دروستبووە، هەموو رێبازەكانی وەك؛ سروشتی لەئەڵمانیاو واقیعی لەئیتاڵیاو واقیعی ئەزمونگەری لەفەرەنساو رێبازەكانی تری لەسەر جوانی فۆرمو ناوەڕۆك كردووەو هەرگیز هەوڵی نەداوە دیوارێك لەنێوانیاندا دابنێت، بەشێوازێكی جوانو دینامیكیانە هەوڵیداوە واقیع بكاتە كرۆكی فیلمەكانو بەجوانكارییەكی بێ وێنەوە لەوێنەگرتنو نیشاندانی گۆشەنیگای هونەرییەوە نیشانی بینەرانی بدات، دەیان فیلمی وا هەیە، كە ریالیزمیانەو راستگۆیانە رووداوەكانی گۆڕەپانی ژیان بەرجەستەی هونەری سینەما دەكاتو بەفلاشباكێكی جوان كارەساتەكان بگێڕێتەوە.
لەماوەی دوو دەیەی رابردوودا، ژمارەیەكی زۆری هونەرمەندانی ئەوروپی بۆ هۆلیۆد كۆچیان كرد تا لەوێ پەرە بەكارەكانیان بدەن لەوانە؛ ژنە ئەكتەری بەناوبانگی ئیتاڵی "سۆفیا لۆرین"و "دانیال دای لویس"ی بەریتانیو "ماریان كۆتارو جۆلیت بینۆش"ی ئەكتەرانی فەرەنسی بەیەكجاری ماڵئاواییان لە ئەوروپا كردو بوونە كاراكتەری سەرەكیی بەرهەمهێنانی فیلم لە هۆلیۆددا، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەدوای شەڕی دووەمی جیهانەوە ئەوروپا بەگشتی تەكانی دابوەبەر ئەو هونەرە، ئەمانە نەبوونە دواكەوتنی ئەوروپا لەو هونەرەو شانبەشانی هۆلیۆد توانی ركابەریی بەرهەمهێنانی كارای داهێنەرانەو ناوازە بكاو هەمیشە لەڕێزی پیشەوە بمێنێتەوە، ئەكتەرو دەرهێنەرە ئەوروپییەكان بە یەكەمو دووەمی پێشبڕكێكان مانەوەو لەفێستیڤاڵەكاندا زۆربەیان یەكەم دەبوون. ساڵی 1997 جولیت بینۆش وەك باشترین ئەكتەر هەڵبژێردراو لە 2007 ماریۆن كۆتار خەڵاتی باشترین ئەكتەری وەرگرت لە فێستیڤاڵی سینەمایی كانی فەرەنسی، هەروەها دانیال دایش لە 2011 خەڵاتی باشترین ئەكتەرو نواندنی لەهەمان فێستیڤاڵدا پێبەخشرا، لە 2015ش دەرهێنەری نەمسایی "ئین سول" خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرتو دەیانو سەدان هونەرمەندی ئەوروپی لەفێستیڤاڵەكاندا دەچنە رێزی پێشەوەو جێ بە ئەمریكییەكان لەق دەكەن.
بوونی ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندانی ئەوروپیو بیانی لە هۆلیۆدو بەرهەمەكانیدا، مانای ئەوەیە لەسەر دەستی ئەوانە گەیشتۆتە ئەو پلەبەرزەو ئەو داهێنانەی ئەنجامی دەدات لەبواری سینەمادا. "فۆرد كۆبۆلا"ی هونەرمەندی ئیتاڵی كە یەكێكە لەدامەزرێنەرانی هۆلیۆد چەندینجارو لەزۆر بواردا خەڵاتی ئۆسكاری پێبەخشراوە، هەروەها "ئەنتۆنیۆ نی"ی ئیتاڵیو "ماكس ئۆبیلس"ی ئەڵمانی لەناو هۆلیۆددا ژمارەی گەورەنو لەسەرئاستی هەموو دونیادا ناوبانگی زۆریان هەیە.
هۆكارێكی تری سەركەوتنی هونەرمەندانی ئەمریكیو هۆلیۆد ئەوەیە كە بودجەیەكی خەیاڵی بۆ فیلم تەرخان دەكەن بۆ نموونە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی "تایتانیك" كە لەساڵی 1997 بەرهەمهاتووە بڕی 200 ملیۆن دۆلار دابینكراوە، لەكاتێكدا لەئەوروپادا زیاتر لە 50 ملیۆن تەرخان ناكرێت، بۆیە دەتوانن داهێنانی زیاتر بەتەكنۆلۆژیا بكەن كە لەقازانجی سەرنجڕاكێشانی بینەراندا بێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بەرلین زۆر بایەخ بەهونەری سینەما دەداتو پێگەیەكی تایبەتی لەنێو هۆلیۆدو نێوەندەكانی ئەم هونەرە داگیركردووە بەوەی هونەرمەندانو كاربەدەستانی ئەڵمانیا بەدەستكراوەیی مامەڵە دەكەنو بودجەی تایبەتیو زیاتری بۆ خەرج دەكەنو پشتیوانی لەهونەرمەندانیان دەكەن.