گالیلۆ گالیلی
سەرەتا
/بابەت

زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت
بڵاوی بکەوە لە فەیسبووک
بڵاوی بکەوە لە تویتەر
بڵاوی بکەوە لە لینکدین
بڵاوی بکەوە لە واتس ئەپ
بڵاوی بکەوە لە تەلەگرام
گالیلۆ گالیلی له 15ی شوباتی ساڵی 1564 دا له شاری پیسا له ئیتاڵیا له‌دایكبووه. له‌بواری ئه‌ستێره‌ناسی و فیزیادا به‌ناوبانگ بووه.
باوكی هانیدا بۆئه‌وه‌ی ببێت به پزیشك. له زانكۆی پیسا له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا گالیلۆ ده‌ستی به خوێندنی پزیشكی كرد. كاتێك به‌زوویی بۆی ده‌ركه‌وت كه توانای له‌بواری بیركاریدا هه‌یه. باوكی قایلكرد تا وازی لێبهێنێت زانكۆ به‌جێبهێڵێت و ببێت به مامۆستای بیركاری. پێشئه‌وه‌ی له بواره‌كه‌یدا ببێت به پڕۆفیسۆر. له ساڵی 1609 دا كاتێك گالیلۆ ده‌ستی به گه‌وره‌ترین داهێنانی كرد كه ته‌لسكۆب بوو. گوێی له داهێنانی دووربین بوو (ئامێرێكه كه دووری شته‌كان نزیكده‌كاته‌وه). گالیلۆ زانیارییه هونه‌ری و بیركاریانه‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ دروستكردنی ته‌لیسكۆب، له مێژوودا بوو به‌یه‌كه‌م كه‌س به‌مشێوه‌یه سه‌یری مانگی كرد كاتێك سه‌ركه‌وتوو بوو له‌یه‌كه‌م دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ستێره‌ناسی. بۆیده‌ركه‌وت كه چوار مانگ به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا ده‌خولێته‌وه. ته‌لیسكۆبی به‌كارهێنا بۆ چاودێریكردنی رووه‌كانی هه‌ساره‌ی ڤینۆس و بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر له په‌ڵه‌ی سه‌ر خۆر.
له‌ڕاستیدا خوێندنی زیاتری له‌سه‌ر هه‌ساره‌كان رێگه‌ی به گالیلۆ دا تاوه‌كو پشتگیری له بیردۆزی كۆپه‌رنیكۆس بكات كه ده‌ڵێت هه‌موو هه‌ساره‌كان به زه‌ویشه‌وه به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه. زۆربه‌یان له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ده‌ربڕینه هه‌ڵه‌دان كه زه‌وی ناوه‌ڕاستی جیهانه. كڵیسه كاسۆلیكه‌كان به‌زۆری دژایه‌تی ئه‌م داوا نوسراوه‌ی گالیلۆیان كرد كه به‌رگری له بیردۆزی كۆپه‌رنیكۆس كرد. له‌لایه‌ن كڵێساوه بانگكرا بۆ رۆما بۆ پرسیاركردن لێی.
له ساڵی 1616 دا گالیلۆ به گومڕا (كافر) ناوهێنرا، به‌وه‌ی به‌ڕاشكاوی دژی فێركردنی كڵیساكان ده‌وه‌ستێت و بۆ ئه‌م تاوانه‌ی به‌سزای مردن حوكمدرا، به‌ڵام هه‌رزوو هه‌موو تاوانه‌كانی روونكرده‌وه.
هه‌رچه‌نده ئاگاداركرابوه‌وه كه باوه‌ڕو دۆزینه‌وه‌كانی بپارێزێت و ئاشكرایان نه‌كات، به‌ڵام له‌كاری ئه‌ستێره‌ناسی به‌رده‌وامبوو.
به سه‌لماندنی بیردۆزه‌كه‌و دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بیردۆزی كۆپه‌رنیكۆس به‌ته‌واوی راسته، له ساڵی 1632 دا كتێبێكی بڵاوكرده‌وه. جارێكی تر له‌لایه‌ن كڵیساوه بانگكرایه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه. تاوانی گومڕابوونی دۆزرابوه‌وه‌و له ساڵی 1633 دا به زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكمیاندا. به‌ڵام به‌هۆی ته‌مه‌نی و نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه رێگه‌ی پێدرا كه حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا به‌سه‌رببات.
گالیلۆ 8ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1642 كۆچی دوایی كرد.
خاك - س/ ئاژانسه‌كان