
نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی به‌ناوی (پاتریس فرانسیشكی ئاڵڤ) نوێترین به‌رهه‌می له‌ژێر ناوی (Mourir Pour Kobane واتا مردن له پێناو كۆبانێ) بڵاوده‌كاته‌وه، كه باس له به‌رخودانی خه‌ڵكی كۆبانێ و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و تێكشكاندنی گه‌وره‌ترین گروپی تیرۆرستی خوێنڕێژی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌كات.
له‌و كتێبه‌دا، ئه‌و نووسه‌ره باس له نموونه‌ی ئیداره‌دانی سه‌ربه‌خۆی كانتۆنی كۆبانێ ده‌كات، له‌ڕووی هه‌بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینزا جیاوازانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و ئازادی و دیموكراتی ته‌واویان هه‌یه، هه‌روه‌ها باس له به‌رخودانی خه‌ڵكه‌كه‌ی و خه‌باتی ژن و پیاو و منداڵیان ده‌كات به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش و تێكشكاندنی ئه‌و گروپه‌و كوشتنی چه‌ندین سه‌ركرده‌یان، كه هه‌ریه‌كه‌یان خه‌ڵكی وڵاتێكن و كار بۆ ئه‌و گروپه توندڕه‌وه ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌دا، به‌رخودانی كۆبانێ-ی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین داستانه‌كانی قاره‌مانێتی و خه‌بات له پێناوی دیموكراسی و خاك و نیشتمان له سه‌ده‌ی 21 له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه كورد تاكه هێزه له جیهاندا كه توانیویانه داعش تێكبشكێنن و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیان به‌سه‌ر داعشدا بسه‌پێنن.
جێی باسه، پاتریس فرانسیشكی ئاڵڤ خاوه‌نی نزیكه‌ی 40 كتێبه‌و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری نووسینی زنجیره كتێبه‌كانی ئه‌ڤاتاره كه ژماره‌یه‌ك نووسه‌ری جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
خاك - و/ كاشان
س/ ئاژانسه‌كان