له زنجیره بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس بۆ چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ك زنجیره‌ی كتێب ١١٩ چاپكرد به‌ناوی (مـاڵه ئـه‌نـده‌لـوسـییـه‌كـه) كه له‌نووسینی واسینی ئه‌لئه‌عره‌ج و سه‌باح ئیسماعیل كردوویه به‌كوردی، به‌رگه‌كه‌شی له‌لایه‌ن باسم ره‌سام-ه‌وه دیزاینكراوه.
ئه‌مه یه‌كه‌م كتێبی نووسه‌ری گه‌وره واسینی ئه‌لئه‌عره‌جییه كه كرابێته كوردی و له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا، واسینی ده‌ڵێت: ئا لێره‌وه بڕوام وایه ڕۆمانی "ماڵه ئه‌نده‌لوسییه‌كه”، كه ئه‌مڕۆ به زمانی كوردی پێشكه‌شی خوێنه‌ر ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند زمانێكی تری جیهانی وه‌رگێڕدرا، هه‌ندێك له‌م مافی بوونه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی ئه‌و پرسیاره گه‌وهه‌رییانه‌ی ده‌یانخاته ڕوو، وای لێ ده‌كه‌ن له ده‌رگه‌یه‌كی فره‌وانه‌وه خۆی به ماڵی كورداندا بكات، چونكه له ئه‌نجامدا ته‌نیا باسی ئه‌و سه‌رقاڵییه زیندووه‌ی هه‌ر میلله‌تێك ده‌كات، كه ناهێڵێت ڕۆشنبیری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی تێرۆر بكرێت.
خاك