فێستیڤاڵی موزیك و سه‌مای (Encontro De Musicas E Danças Do Mundo) له ده‌هه‌مین ساڵی فێستیڤاڵه‌كه‌ی خۆیدا كه له‌به‌رواری 25-30/1/2016 له‌شاری باهیا له‌وڵاتی به‌رازیل به‌ڕێوه‌چوو، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا میوانداری سێ هونه‌رمه‌ندی كورد كرا، به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاوی و به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان ئه‌یوب عه‌لی و ئرتان ته‌كین.
له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ندان دوو كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردیان پێشكه‌شكرد، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاوی له‌سه‌ر ئامێری ده‌ف و ریتمی كوردی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی، ئه‌یوب عه‌لی له‌سه‌ر گۆرانی و مقاماته دیاره‌كانی موزیكی كوردی و ئامێری ساز، ئرتان ته‌كین له‌سه‌ر ئامێری باڵه‌بان و زوڕنا، چه‌ند وۆركشۆپێكیان پێشكه‌شكرد كه جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خ بوو لای ئاماده‌بووان.
هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا، چه‌ندین گروپی تریش له‌وڵاتانی مه‌غریب و فه‌ره‌نساو ئیسرائیل و به‌رازیله‌وه به‌شداربوون.
خاك - س/ PUKmedia
%20-%20Copy%20-%20Copy.jpg)
.jpg)
%20-%20Copy%20-%20Copy.jpg)