لەئاهەنگێكی خنجیلانەی كلتوورە جیاوازەكان لەشاری "كۆبلێنز"ی ئەڵمانیا دەستەیەك كیژۆڵەی گەنج نمایشێكی جلوبەرگی كوردییان پێشكەش بەئامادەبووان كردو بوونە جێی سەرسامی ئاهەنگگێڕان.
لەو ئاهەنگەدا میللەتانی بەشداربووی كلتوورە جیاوازەكان بەكلتوورو دابو نەریتو فەرهەنگو ئاوازو گۆرانی رەسەنی خۆیان بەشدارییان كردو ئەو خوێندكارە كوردانەش لەگەڵ نمایشەكەدا ئاڵای كوردستانیان بەرزكردەوەو ناڕەزایی بەرپرسی یەكەمی ئاهەنگەكەی لێكەوتەوە، كە كەسێكی تورك بوو، بۆیە ئەو كچە كوردانەش سووربوون لەسەرئەوەی ئاڵای نەتەوەیی خۆیان لەو چالاكییەدا هەڵكەن.
لەبەرامبەریشدا، دێلتیڤ پیلگەر ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ لەسەر لیستی سۆشیال دیموكراتەكان، ستایشی ئەو گەنجانەی كردو دەستخۆشی لێكردن.