مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی

بڵاوکردنەوەی بابەت
مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی
1907 – 1984
مامۆستای نه‌مر، ناوی عه‌لائه‌دین نه‌جمه‌دین عسامه‌دین-ـه، له ساڵی (1907) هاتووه‌ته دنیاوه، له كۆشی خێزانێكی ئایینی‌دا په‌روه‌رده بووه، دایكی له سه‌یده‌كانی باراوه، هه‌ر له‌وێشه‌وه هاتووه‌ته سلێمانی، ساڵی (1921)ی زایینی له مزگه‌وتی شێخ جه‌لال و مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ره‌سوڵ خوێندوویه‌تی، لای مامۆستا مسته‌فا سه‌فوه‌ت خوێندنی ته‌واوكردووه، له ساڵی (1938)دا بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی پێدراوه له‌لایه‌ن مامۆستا شێخ بابا عه‌لی ته‌كێییه‌وه، پاشان چووه‌ته به‌غداو له مزگه‌وتی نه‌عیمه خاتوون له مه‌یدان بووه به پێشنوێژ، دانیشتن و كاری رۆژانه‌ی هه‌ر له‌وێدا بووه، له به‌غداش لای مامۆستا شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی و شێخ محه‌مه‌د قزڵجی به‌هه‌ندێك له زانسته ئیسلامییه‌كاندا چووه‌ته‌وه‌و بووه به پێشنوێژ‌و وته‌بێژی مزگه‌وتی حه‌یده‌رخانه، پێشنوێژی ئه‌م مزگه‌وته‌ی هه‌ركردووه تا ساڵی (1974). له ساڵی (1939)دا چووه‌ته مه‌یدانی رۆژنامه‌نووسییه‌وه، له ساڵی (1941)دا بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری گه‌لاوێژ، ورده ورده بووه به هه‌مه‌كاره‌ی تا داخستنی گۆڤاره‌كه، له ساڵی (1949) له‌وێوه بیری ئه‌ده‌بی فراوان بووه‌و بۆیه به قوتابی قوتابخانه‌ی گه‌لاوێژ ناسراوه، زۆر وتار‌و چیرۆكی به‌پێزی له‌و گۆڤاره‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، پاش راپه‌ڕینه‌كه‌ی كانونی ساڵی (1948) گۆڤاری (نزار)ی به عه‌ره‌بی و كوردی ده‌ركردووه كه كۆڤارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری بووه، پاش شۆڕشی چوارده‌ی ته‌ممووزی (1958) بووه به مامۆستای دانیشتگا له كۆلێژی ئاداب له زانكۆی به‌غدا بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی تا ساڵی (1974).
له ساڵی (1974) بوو به ئه‌مینداری گشتی ئه‌وقاف و سێ ساڵ له‌وكاره‌دا ماوه‌ته‌وه، دواساڵانی ژیانی خانه‌نشینی به‌خزمه‌تی ئه‌ده‌به‌وه به‌سه‌ربردووه. سه‌عات 8ی به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 13-12-1984 كۆچی دوایی كردووه، له گۆڕستانی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌نزیك گۆڕی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی ئه‌بو وه‌فای نه‌قشبه‌ندی و شێخ ره‌زای تاڵده‌بێنیدا به كۆشی خاك سپێردراوه.
مامۆستای هه‌میشه زیندوو جگه له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كه پتر له (22) به‌رهه‌می چاپكراوه، هه‌میشه به‌ده‌م هاوارو هانای هه‌موو رۆشنبیرێكی كورده‌وه بووه تا پاش شۆڕشی چوارده‌ی گه‌لاوێژی ساڵی (1958) كه‌م په‌ڕوی كوردی له به‌غدا ده‌رچووه نووسه‌ره‌كه‌ی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی شاری به‌غدا بووبێت. مامۆستا عه‌لائه‌دین چاپخانه‌ی بۆ په‌یدا نه‌كردبێت و راستكه‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی چاپ و سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌چاپدانی نه‌گرتبێته ئه‌ستۆی، بۆ نموونه دوو كۆمه‌ڵه شیعری مامۆستا گۆران (هه‌ڵبژارده له چیرۆكی بێ یانه) دوو سێ په‌راوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس و په‌راوه‌كانی مامۆستا شاكر فه‌تاح و حه‌سه‌ن فه‌همی جاف و خه‌یام به كوردی (شێخ سه‌لام گۆریوه)، هه‌ر مامۆستا عه‌لائه‌دینیش بوو به یادگاری مامۆستا ئه‌مین زه‌كی به‌گی مێژوونووسی گه‌وره‌و پیره‌مێردی ئه‌دیب و فه‌یله‌سوف و رۆژنامه‌نووسی به‌زیندوویی بۆ هێشتینه‌وه، بابه‌ته‌كانی یادی چله‌یانی كرد به كتێب و بڵاویكردنه‌وه كه ئێستا بوون به دوو سه‌رچاوه‌ی به‌نرخ له ئه‌ده‌ب و مێژووی كوردیدا.
به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستای نه‌مر: هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كراوه پتر له (22) به‌رهه‌می چاپكراوی هه‌یه وه‌ك مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی كه له ساڵی (1952)دا له‌چاپی داوه، با بزانین چۆن بیری له‌مكاره گرنگه گرانه كردووه‌ته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت له‌وه‌ته‌ی هۆشم كردووه‌ته‌وه له كانگای دڵمه‌وه حه‌زم له ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بیات كردووه، بۆیه زۆر خۆم خه‌ریك ده‌كرد به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئاشنایه‌تیان به ئه‌ده‌به‌وه بووه، به‌تایبه‌ت بابه‌ته رۆژهه‌ڵاتییه‌كان چ عه‌ره‌بی چ فارسی، ئه‌مه جگه له ئه‌ده‌بیاتی رۆژئاوا، ئه‌م كاره جۆش و خرۆشێكی پێده‌به‌خشیم ده‌یخستمه دنیایه‌كی تره‌وه، رۆژێك بیرم له شتێك ده‌كرده‌وه ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ئایا من كێم؟ چیم؟ ئینگلیزم؟ نه‌ء عه‌ره‌بم؟ نه‌خێر، به‌ڵكو كوردم، باشه كه كوردم خۆ كورد ناوی له مێژوودا هاتووه كه گه‌لێكه، باشه مادام گه‌له، بێگومان ئه‌بێت زمان و ئه‌ده‌بیات و مێژوویه‌كی هه‌بێت، لێره‌دا سه‌رسام مام ته‌ماشای خۆم ده‌كه‌م هیچی تر نیم ته‌نها كورد نه‌بێت، سه‌یری رووه‌كه‌ی تری ده‌كه‌م ده‌بینم ته‌نها كورد نه‌بێت هه‌موو شتێكی ترم، كسپه‌یه‌ك له‌دڵمه‌وه هات، به‌ڵام به‌وه دڵخۆشی خۆمم دایه‌وه وتم به‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌كه زمانه من هه‌مه، من له‌وه‌ی گه‌لێكم له‌به‌ره به‌یانی مێژووه‌وه به‌م زمانه‌ی من پێی ئه‌دوێم و پێی ئه‌نووسم ئه‌دوێن و ئه‌نووسن و هیچ گرێ و كۆسپێك لای نه‌داون به‌تایبه‌تی كه ده‌مبینی ئه‌میر شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی له ساڵی (1578)ز ئه‌مین زه‌كی به‌گ له (1936)دا مێژوویان بۆ قه‌ومه‌كه‌م نووسیوه بست بست باڵام ده‌كرد، هیوام به خۆم و قه‌ڵه‌مه‌كه‌م زیاتر به‌ست، به‌ڵێ خۆم و میللـه‌ته‌كه‌مم به كامه‌رانی ئه‌بینی، ئه‌و رێچكه‌یه‌ی كه گرتبووم له خوێندنه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌دا به‌رم نه‌دا تا رۆژێك هات به‌دڵما وتم كۆڵه‌كه‌ی هه‌ره قایمی میللـه‌ت ئه‌ده‌بیاته، پایه‌ی گه‌لێكی پێنج هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش ئێستا به ئه‌ده‌بیاته‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت، جا ئێستا ئێمه شتێكی ئه‌وتۆمان به‌ده‌سته‌وه نییه كه مێژوویه‌كی ئه‌ده‌بیاتمان بێت تا رۆژانی رابردوومان بێنینه‌وه پێش چاو، كه گومانیش له‌وه‌دا نییه به هه‌زاران هه‌زار پیاوانی زانا‌و ئه‌دیب و شاعیرمان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، باشه یه‌كێك بۆ هه‌ڵنه‌ستاوه ئه‌و كاره بخاته ئه‌ستۆی خۆی و مێژوویه‌كی ئه‌ده‌بیمان بۆ دابنێت.
ئه‌مه وایلێكردم كه چاك بكه‌م به‌لادا تاكو مێژوویه‌كی ئه‌ده‌بی كوردی دانێم بۆ خۆم و نه‌وه‌كه‌م كه ئێستا له‌م به‌هره‌یه بێبه‌ش بووین، تاكو نه‌وه‌ی سه‌رده‌م بۆ داهاتووی بسه‌لمێنێت كه وه‌ك گه‌لانی تر ئێمه‌ش مێژووی ئه‌ده‌بی خۆمان هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئاشكرایش بوو لام كه ئه‌م كاره كاری تاقه كه‌سێك نییه، به‌ڵكو پێویستی به لیژنه‌یه‌كی دانای زانای شاره‌زا هه‌یه، به‌ڵام نه‌بوونی ئه‌و كۆڕه زانیارییه نابێت مرۆڤ بێ ئاوات بكات، پیاو ده‌بێت باوه‌ڕی له كێ‌و به‌رزترو هێزی له پۆڵا قایمتر بێت، تا بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌دا زاڵ‌بێت كه دێته‌ڕێی، له‌و كرداره‌یدا كه ده‌یه‌وێت به به‌رهه‌می بهێنێت، ده‌ڵێ به‌م بۆچوونه‌وه ده‌ستمكرد به كاره‌كه‌م لێشم روونه كه كاره‌كه‌م ناته‌واوی تیایه چونكه ئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌مه بمه‌وێت مێژوویه‌كی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی یان فارسی دانێم زۆر زۆر به‌لامه‌وه ئاسانتره، چونكه سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بی و مێژوویان زۆره جگه له بوونی دوو شێوازی جیاوازی زمانی كوردی كه سه‌رچاوه‌ی تێروته‌سه‌لیان نییه، له‌مباره‌یه‌وه، لێره‌دا باسی چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م زانا نه‌مره كۆتایی پێده‌هێنین، كه كارێكی بێ هاوتاو پرشنگداره له‌بواری مێژوویی ئه‌ده‌بی كوردیدا‌و له‌ژێر ناوی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی په‌ڕاوێكی (632) لاپه‌ڕه‌یی هێنایه‌دی. مامۆستای نه‌مر له ساڵی (1952)دا بۆ یه‌كه‌مجار گه‌یاندوویه‌تیه چاپ و بۆ جاری دووه‌م له ساڵی (1971)دا چاپكراوه‌ته‌وه. ئه‌م په‌ڕاوه له مێژووی كورد له به‌ره‌به‌یانی مێژووی ئاده‌میزاده‌وه‌و باوه‌ڕی بێگانانه به‌رامبه‌ر به كورد‌و مێژووی ئه‌ده‌ب له دنیاداو ئه‌ده‌بی كوردی و چیرۆكی كورد‌و هه‌ندێك له شاعیره هه‌ره گه‌وره‌كانی كورد‌و ئه‌ده‌ب له رۆژهه‌ڵاتی كۆنداو به‌راوردی ئه‌ده‌بی كوردی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی میسری كۆنداو له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بی فارسی كۆن و عیبری كۆن و یۆنان و رۆمان، ده‌بێت بابه‌ته‌كانی ئه‌م په‌ڕاوه نرخداره‌یه له‌به‌ر گرنگی ئه‌م په‌ڕاوه بڕیاردرا له به‌شی كوردی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی به‌غدا بخوێنرێت و دانه‌ره‌كه‌شی واتا مامۆستا عه‌لائه‌دین دابنرێت به مامۆستای ئه‌ده‌بی كوردی له‌و دانیشتگایه.
یه‌كێكی تری به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا عه‌لائه‌دین ئه‌و په‌ڕاوه‌یه كه دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزی (1958) هاتووه‌ته چاپكردن به‌ناوی (شۆڕشه‌كانی كورد‌و كۆماری عیراق) كه قه‌باره‌ی په‌ڕاوه‌كه (634) لاپه‌ڕه‌یه‌و له ساڵی (1959)دا به‌چاپی گه‌یاندووه، كه دیاره پێش شۆڕش پێوه‌ی خه‌ریكبووه یان هیچ نه‌بێت كه‌ره‌سه‌ی باسه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه له‌و به‌رهه‌مه‌یدا، مامۆستا سوجادی به‌كورتی باسی مێژووی كۆن و ژماره‌و شوێن و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆڕشه‌كانی كورد ده‌كات، گه‌لێك زانیاری به‌كه‌ڵكی ده‌رباره‌ی به‌درخانییه‌كان و پاشاكۆره‌ی (كوێر)ی ره‌واندزو سه‌ردار ره‌شیدو شێخ مه‌حمودو سمكۆو كۆماری مه‌هابادو مه‌ڵبه‌ندو سه‌ردارانی تری كورده‌واری تێدا دیاریكردووه.. هیچ گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌م په‌راوه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌كه‌ڵكه‌و جێگای شیاوی خۆی له كتێبخانه‌ی مێژووی كوردیدا كردووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نده كه‌موكوڕییانه‌ی كه تێیدا به‌دیده‌كرێت، به‌ڵام له نرخی مێژووی هه‌رگیز كه‌مناكاته‌وه.
جا گومان له‌وه‌دا نییه له‌سه‌ر رۆیشتنی باسی بابه‌ته‌كانی مامۆستا سوجادی ماوه‌ی زۆری ده‌وێت و له مه‌به‌ستی كاره‌كه‌مان به‌ده‌ر ده‌بێت. بۆیه ته‌نها ناوی دانراوه‌كانی مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی تۆمارده‌كه‌ین تا خوێنه‌ری هێژا شاره‌زایی هه‌بێت له به‌رهه‌می ره‌نج و ماندووبوونی شه‌ونخونی ئه‌م زانا هێژایه، به‌رهه‌مه‌كانیشی بریتین له:
1- مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كراوه دوو جار له‌چاپدراوه، (1952) و (1971).
2- ناوی كوردی ساڵی (1953) دایناوه.
3- رشته‌ی مرواری كه بریتییه له نۆ به‌رگی قه‌شه‌نگ كه له ساڵانی (1957، 1958، 1968، 1972، 1980، 1983) كه‌وتووه‌ته ده‌ستی خوێنه‌رانه‌وه.
4- گه‌شتێك له كوردستان (1956).
5- شۆڕشه‌كانی كورد (1959).
6- هه‌میشه به‌هار (1960).
7- ده‌ستوور و فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی (1961).
8- ئه‌ده‌بی كوردی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی (1968).
9- نرخ شوناسی (1970).
10- دوو چامه‌كه‌ی نالی و سالم (1973).
11- كورده‌واری (1974).
12- ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی (1978).
13- خۆش خوانی (1978).
لێره‌دا كۆتایی به ژیاننامه‌ی زانای به‌رزی كورد خوالێخۆشبوو سوجادی ده‌هێنین، به‌وه‌ی ده‌ڵێین به‌سه بۆ كورد كه زانای وا هه‌ڵكه‌وتووی هه‌بووبێت، كه ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنه كوردییه‌كان كۆڕێكی تێروته‌سه‌لیان سازدا له‌یادی ساڵڕۆژی كۆچی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه‌داو پاشان كردیان به په‌راوێك له‌ژێر ناونیشانی یادی سوجادی-دا چاپكرا له ساڵی (1989)، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه هه‌رچۆنێك باسی مێژووی ئه‌ده‌بی كرمانجی خواروو دێت، سێ كوچكه‌ی بابان (نالی و سالم و كوردی) به سه‌رقافڵه‌و بناغه دانه‌ریان داده‌نرێن، هه‌روه‌ها له باسی په‌خشان و چیرۆكی كرمانجی خوارووش مامۆستا سوجادی و شاكر فه‌تاح و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به سێ كوچكه‌ی داده‌نرێت، چونكه ئاستی ئه‌م هونه‌ره‌یان بڵندكرووه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته خاوه‌ن قوتابخانه.
سایتی خاك
س/ كتێبی ژیاننامه‌ی مێژوونووسانی كورد