ریاڵ مەردید بە نیو دەرزەن گۆڵ لە تیپەكەی كەتەلۆنیای بردەوە

سەرەتا
/بابەت
ریاڵ مەردید بە نیو دەرزەن گۆڵ لە تیپەكەی كەتەلۆنیای بردەوە
زۆر پێشتر
بڵاوکردنەوەی بابەت

لە یارییە كانی هەفتەی 22ی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید توانی بگەرێتەوە سەر رێچكەی سەركەوتنەكانی و توانی بە شەشە گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی دووەمی هەرێمی كەتەلۆنیا بباتەوە .


وەك چاوەروان دەكرا كلاسیكۆی بچوك بە سودی یانە مەدریدییەكە بەكۆتا بێت كاتێك یانەی ریاڵ مەدری توانی بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر ئەنجامەكە بە لای خۆیدا بباتەوە .


كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی بە هاتریك بەشداری گۆڵەكانی یانەكەی بكات و جەیمز رۆدرێگز و بەنزیمە گۆڵەكانی تریان تۆمار كرد كۆتا گۆڵێش ئۆسكار دۆروتی بەهەڵە لە ئیسپانیۆلی تۆمار كرد.
دوای ئەو بردنەوەیەش ریاڵ توانی خۆی لە پلەی دووەم نزیك بكاتەوەو بە جیاوازی خاڵێك ئێستا لە دوای یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدریدەوەیە.